English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوە یەکگرتووەکان بە توندی ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەنبار دەکات
2018-08-29 [03:02 AM]

ZNA - هه‌ولێر


یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، بە توندی ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆی ناوچەی قائیمی لە رۆژئاوای ئەنبار كرد کە بووە هۆی کوژران و بریندارکردنی ژمارەیەک كه‌س .

کوبیش رایگه‌یاند، ئەگەرچی داعش لە گۆڕەپانی شەڕدا دۆڕاوە، ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە هێشتا بەردەوامە لە مەترسی خستنەسەر ئاشتی لە عیراقدا لە ڕێگەی هێرشی ترسنۆکانە و بێ باکانە بۆ تۆقاندنی خەڵکی کە مەبەست لێیان ناسەقامگیرکردنی وڵاتەکەیە کە دوای کۆتایی هاتنی شەڕ وا خەریکە لەسەرپێی خۆی دەوەستێتەوە.

وتیشی، هێرشێکی لەم جۆرەی ئەمڕۆ زەنگی وەبیرهێنانەوەیە بۆ عیراقییەکان کە تێکۆشان بۆ ئاشتی هێشتا کۆتایی نەهاتووە. خۆڕاگری و یەکڕیزی هەموو عیراقییەکان کلیلی هەڵوەشاندنەوەی پلانەکانی دوژمنانە و دەبێتە هۆی سەقامگیری و بەدەستهێنانی خۆشگوزەرانی.





ئەم هەواڵە 8554جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad