English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دواین توێژینەوە دەرمانێکی دەبەزاندنی کێشیان بەبێ زیان دۆزیەوە
2018-08-30 [11:08 AM]

هەولێر _ ZNA



 

توێژینەوەکە، کە لە جۆرناڵی زانستی (new england journal of medicine) بڵاوبووەتەوە، دەڵێ ئەو کەسانەی بۆ ماوەی 40 مانگ دەرمانەکەیان بەکارهێناوە، تێکڕا هەریەکەی 4 کیلۆگرام کێشیان دابەزیوە.

وە هەروەها دڵنیاییش دەدات لەوەی دەرمانەکە، کە لە رێگەی کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن کاردەکات، زیانێکی ئەوتۆی نییە.

بەڵام توێژەرەکان دەڵێن باشترین رێگا بۆ دابەزاندنی کێش گۆڕینی شێوازی ژیانە بە ئاراستەیەکی تەندروستانە، بەر لەوەی کەسێک بۆ دابەزاندنی کێشی بیر لە خواردنی دەرمان بکاتەوە، تەنیا ئەو حاڵەتە تایبەتانە نەبێ کە پزیشکان بڕیاردەدەن بە دەستێوەردانی پزیشکی کێشیان کەمبکەنەوە.

لە توێژینەوەکەدا پاش بەدواداچوونی 12 هەزار کەس بۆماوەی 40 مانگ، دەرکەوت بەکارهێنانی دەرمانی (lorcaserin) کارایە لە دابەزاندنی رێژەی 5-10%ی کێشی لەش.

پێشتر گومان هەبوو ئەم دەرمانە کاریگەریی نەرێنیی لەسەر دڵ درووستبکات، بەڵام توێژینەوەکە دەریخست دەرمانەکە بۆ دڵ بێزیان (سەلامەت)ە.





ئەم هەواڵە 6955جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad