English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەحموود محەممەد:پارتی لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە
2018-08-30 [08:55 AM]

ZNA-هەولێر


گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی رایگەیاند: پارتی لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە لە30ـی ئەیلوول و شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی سەرەتای هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغدا دەکات.

مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە پیرمام لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنی کوردستان رایگەیاند "هەوڵ بۆ دواخستنی هەڵبژاردن هەیە، بەڵام پارتی لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە لە30ـی ئەیلوول".

لەبارەی چوونی شاندیش لە کوردستانەوە بۆ بەغدا، بۆ تاوتوێکردنی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق، گوتەبێژی پارتی گوتی " شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی سەردانی بەغدا دەکات. شاندەکەی پارتی و یەکێتی بە پرۆژەوە دەچێتە بەغدا" هەروەها رایگەیاند "لەگەڵ هیچ لایەنێک بۆ پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆن رێکنەکەوتووین، بەڵام گفتوگۆمان لەگەڵ هەموو لایەنەکان کردووە".





ئەم هەواڵە 3349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad