English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاسایشی دهۆك دەستی بەسەر كێڵگەیەكی مادەی هۆشبەردا گرت
2018-08-30 [10:23 AM]

ZNA-هەولێر


یاریدەدەرێتی ئاسایشی سێمێل سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای دهۆك بە پشتیوانی بنكەی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر، دەستیان بەسەر كێڵگەیەكی چاندنی مادەی هۆشبەردا گرت.

بەگوێرەی راگەیاندراوێک کە لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر بلاوکراوتەوە، لە گوندی تیسان-ی نزیك سحێلایە دەستیان بەسەر كێڵگەیەكی چاندنی مادەی هۆشبەردا گرتووە، و پاش دەستبەسەرداگرتنی كێڵگەكەش، بەرهەمەكان لەناوبراون.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر رایگەیاند، لەو كێڵگەیەدا ژمارەیەكی زۆر شەتڵ مادەی هۆشبەر لە جۆری حەشیش هەبوە و لەناوبراون.

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە، كە چەند تۆمەتبارێكی سەرپەرشتیاری كێڵگەكە دەستگیركراون و روبەڕوی دادگا دەكرێنەوە.

 

اسماعیل حکیم 





ئەم هەواڵە 3961جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad