English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نه‌تانیاھوو: لەبەرانبەر ھەوڵەكانی ئێران لە سووریا دەوەستینەوە
2018-08-30 [11:32 AM]

​ZNA - هەولێر


نەتانیاهوو دەڵێ رێككەوتنی نێوان سووریا و ئێران، كاریگەری لە ھەوڵەكانی ئیسرائیل دژ بە ئێران ناكات.

بنیامین نهتانیاھوو سەرۆكوەزیرانی ئیسراییل رایگەیاند، سوپای ئیسراییل  بەھێزەوە لەبەرانبەر ھەوڵەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سووریا دەوەستێتەوە و رێگە بە فراوانكردنی ھێزەكانی ئێران لە سووریا نادات.

سەرۆكوەزیرانی ئیسراییل راشیگەیاندم رێككەوتنی نێوان ئێران و سووریا، ئیسراییل لە گەیشتن بە ئامانجەكانی ناوەستێنێت و ھەوەكانیان بۆ كشانەوەی ھێزەكانی ئێران لە سووریا چڕتر دەكەنەوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوودا سووریا و ئێران چەند رێككەوتنێكی ئەمنیی و سیاسییان واژۆ كرد و ئێرانیش رایگەیاند، سەرەڕای گوشارەكان، ھێزەكانی لە سووریا ناكشێنێتەوە.





ئەم هەواڵە 1642جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad