English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكومه‌تی هه‌رێم چەند کێشەیەکی سلێمانی چارەسەرکرد
2018-08-30 [11:46 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئەمڕۆ پێنجشەممە رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری و وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە وەکالەت لەگەڵ فەرمانگاکانی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ لە سلێمانی و فەرمانگەی تەندروستی و ژمارەیەک بەڕێوەبەری فەرمانگەی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری کۆبووەوە.

لەسەرەتادا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە سلێمانی کۆبوونەوەیەک فراوان لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگاکانی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئەنجامدرا، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە وەکالەت گوێی لە داواکاریی فەرمانگاکان گرت و لە چوار چێوەی وەزارەتی کشتوکاڵ بەڵێنی چارەسەرکردنیدا، ھەروەھا بڕیاریدا بە بەداتابەیسکردنی تۆماری زەوی و زاری سلێمانی بەشەکانی.

پاشان رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری  لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە سلێمانی چاوی کەوت بە ژمارەیەکی زۆر لە ھاوڵاتیان و چین و توێژەکان لە پێناو چاسەرەکردنی گرفتەکانیان لەگەڵ چەند بەڕێوەبەرێکی فەرمانگاکانی وەزارەتی دارایی ئابووری لە سلێمانیش کۆبوەوە بۆ باشتر رایکردنی مامەڵەی ھاوڵاتیان و ھەروەھا بەڵێندەری پڕۆژەی بە جووت سایدکردنی  چوار قوڕنە _خەلەکانی بینی، وەزیری دارایی و ئابووری پێی راگەیاند کە وەزارەتی دارایی ھاوکاری دەکات بۆ ئەوەی لە کەمترین ماوەدا پڕۆژەکە تەواو بکرێت.

ھەروەھا لەگەڵ دکتۆر سەباح ھەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی کۆبوەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی ھەیەتی لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری ھاوڵاتیان و بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەی ٦٠٠ منداڵیدا کە تووشی نەخۆشی شەکرەبوون.

وەزیری دارایی و ئابووری نوسینگەی تایبەتی لە شاری سلێمانی ھەیە ھاوڵاتیانی سنوری ھەردوو پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین دەتوان سەردانی ئەو نوسینگەیە بکەن بۆ رایکردنی مامەڵەکانیان تایبەت بە وەزارەتی دارایی و ئابووری.

 

 

 





ئەم هەواڵە 3997جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad