English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
واشنتن: بەرپرسانی ئەمریکی لەگەڵ به‌رپرسانی سووریا كۆنه‌بوونه‌ته‌وه‌
2018-08-30 [12:00 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەواڵی ڕۆژنامەیێکی لوبنانی ڕەت کردەوە کە بڵاوی کردبووەوە، ئەمریکا لەبەرامبەر کشانەوەی هێزەکانیدا لە سووریا چەند پێشنیازێکی خستووەتە بەردەم ئەو وڵاتە، بەڵام سووریا ڕازی نەبووە.

هێزەر ناوێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئاگاداری هەواڵی میدیاکانن کە دەوترێت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شاندێکی ئەمریکی لەگەڵ حکوومەتی سووریا لە دیمەشق کۆ بوونەتەوە و ئەو زانیارییە هیچ ڕاستییەکی تێدا نییە.

ناوێرت وتی: "ئەو هەواڵە دوورە لە هەڵوێستی حکوومەتی ئەمریکا سەبارەت بەم باسە".

ئەمەش دوای ئەوەدێت، ڕۆژنامەی "ئەلئەخبار"ی لوبنانی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڵاوی کردەوە، مانگی حوزەیرانی ڕابردوو فڕۆکەیێکی تایبەتی ئیماراتی لە فڕۆکەخانەی دیمەشق نیشتووەتەوە کە شاندێکی باڵای ئەمریکی لەگەڵدا بووە و دواتر شاندەکە لەگەڵ دیب زەیتون بەڕێوەبەری هەواڵگری گشتیی سووریا کۆ بووەتەوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردبوو، لە کۆبوونەوەکەدا کە چوار کاتژمێری خایاندووە، شاندێکی ئەمریکی چەند پێشنیازێکیان خستووەتە بەردەم سووریا بۆ کشانەوەیان لەو وڵاتەدا.

 

 





ئەم هەواڵە 5146جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad