English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وزیری دەرەوەی عێراق جواد زەریفی بانگهێشت کرد
2018-08-30 [12:00 PM]

​ZNA - هەولێر


وەزیری دەرەوەی عێراق بانگهێشتنامەیەک بۆ سەردانکردنی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەغدا رادەستی باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە بەغدا دەکات.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی بڵاویکردەوە، ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق و ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی تاران لە بەغدا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا جەعفەری رایگەیاندووە، ئێران لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و چەکدارانی داعش هاوکاری زۆری عێراقی کردووە، بۆیە ناکرێت ئەو هاوکارییانە لەبیر بکرێن.

هەروەها جەعفەری ئارەزووی حکومەتی عێراقی بۆ بەرەوپێشەوەبردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تاران بە باڵیۆزی ئەو وڵاتە راگەیاندووە.

هاوکات بانگهێشتنامەیەکی بۆ سەردانکردنی محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەغدا رادەستی مەسجدی کردووە.

 





ئەم هەواڵە 8554جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad