English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ چه‌كی كیمیاوی له‌ ئیدلب به‌كار بهێنرێت
2018-08-30 [12:55 PM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوای له‌ روسیا و ئێران وتوركیا كرد، چاره‌سه‌رێكی بێ شه‌ڕ له‌ پارێزگای ئیدلب بدۆزنه‌وه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ملیۆنه‌ها كه‌س له‌شاره‌كه‌ ده‌بێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ هه‌ردوولا گازی كلۆر به‌كار بهێنن.

ستیڤان دیمستۆرا نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ سوریا به‌ رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداری بیانی له‌ ئیدلیب جێگیر بوون، نزیكه‌ی 10 هه‌زار چه‌كدار تیرۆرست هه‌یه‌.

وتیشی، پێویسته‌ رێگه‌یه‌كی مرۆیی بۆ خه‌ڵكی سڤیل بدۆزرێته‌وه‌ نه‌وه‌ك بخزێنه‌ ناو شه‌ڕێك كاره‌ساتێكی راسته‌قینه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه‌.

سوپاى سووريا سه‌رقاڵى ئاماده‌كارييه‌كانه‌ بۆ ده‌ستپێكردنى هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر پارێزگاى ئيدلب و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى له‌ باكوورى خۆرئاواى سووريا.

ئيدلب له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى گرووپ و ميليشيا توندڕه‌و و به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريادايه‌ و له‌ لايه‌ن توركياوه‌ پشتيوانيان لێده‌كرێت.

رووسيا و سووريا سه‌رقاڵى هه‌وڵه‌كانيانن بۆ كۆتايهێنان به‌ ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و ميليشيايانه‌ له‌ پارێزگاى ئيدلب.

له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا، رووسه‌كان له‌گه‌ڵ توركيا كه‌وتوونه‌ته‌ دانووستانه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسى ئيدلب.

توركيا نه‌يارى ئه‌نجامدانى هێرشى سه‌ربازى سوپاى به‌شار ئه‌سه‌ده‌ بۆ سه‌ر ئيدلب.

رووسيا رايگه‌ياندووه‌، پێويسته‌ ئيدلب بگه‌ڕێته‌وه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى سوپاى ئه‌سه‌د و كۆتايى به‌ دواين مۆڵگه‌ى تيرۆريستان له‌ ئيدلب بهێنرێت.

رۆژى 26ى ئه‌م مانگه‌، وه‌زيرى به‌رگرى سووريا، عيماد عه‌لى عه‌بدوڵڵا رايگه‌ياند، يان به‌ رێككه‌وتن يان به‌ شه‌ڕ ئيدلب ده‌گێڕينه‌وه‌ ژێر كۆنترۆڵى سوپا.

دوێنێ، له‌ كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شيدا له‌گه‌ڵ هاوتا سعوودييه‌كه‌ى، عادل جوبێر، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا گوتى: "ئيدلب بووه‌ته‌ دوايين مۆڵگه‌ى تيرۆريستان".

 





ئەم هەواڵە 1639جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad