English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موسڵ... پێنج چه‌كداری داعش ده‌ستگیر كران، یه‌كێكیان بازرگانی چه‌ك بووه‌
2018-08-30 [01:12 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق لیوا سه‌عد مه‌عن رایگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانی نه‌ینه‌وا توانیان چوار ئه‌ندانی داعش ده‌ستگیر بكه‌ن، كه‌ سه‌رجه‌میان به‌پێی ماده‌ی چواری تیرۆر داواكراو بوون.

سه‌عد مه‌عن وتیشی، ئه‌ندانی یه‌كه‌م له‌ پۆلیسی ئسلامی داعش كاری ده‌كرد و دووه‌م له‌ دیوانی مزگه‌وته‌كان و سێیه‌م له‌ دیوانی زه‌كات و چواره‌م كاری بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبێل بووه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ، تیرۆرستی پێنجه‌می داعش بۆ چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌ی له‌ موسڵ كاری كڕینی چه‌ك بووه‌.

وته‌بێژی وزاره‌تی ناوخۆی عێراق، باسی له‌وه‌ش كرد، پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و تیرۆرستانه‌ له‌ ناوچه‌كانی " كه‌رامه‌، ئینتسار و حه‌دبا"ی به‌ری چه‌پی شاری موسڵ بووه‌.





ئەم هەواڵە 5971جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad