English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەكێتی مامۆستایان ره‌خنه‌ی له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پشووی شەممه‌ گرت
2018-08-30 [01:30 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوێنێ وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆخوێندنی 2018 - 2019، بڕیاریدا لەمساڵی نوێی خوێندندا پشووی شەممان نییە و لەڕۆژی شەممە تاپێنجشەممە دەوامی فەرمی دەبێت، له‌مباره‌یه‌وه‌ یه‌كێتی مامۆستان ره‌خنه‌ی له‌م بڕیاره‌ گرت و روونكردنه‌وه‌یه‌كی ".

ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، راگەیاند لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی پشووی رۆژی شەممەنین، هیووادارین وەزارەتی پەروەردە پێداچوونەوە بەبڕیارەكه‌ی بكاتەوە، بارودۆخی مامۆستایان رەچاو بكرێت چونكە بارودۆخی مامۆستایان وەكوو جاران نییە تاوەكوهەموو رۆژ دەوام بكەن.

باسی له‌وه‌ كرد، وەكو هاوكاریەك بۆمامۆستایان دەبێت رۆژی شەممە بكرێتە پشوو.

باسی له‌وه‌ش كرد، لە وڵاتانی دراوسێمان رۆژانی شەممەش پشووە لەقوتابخانەكان، بۆیە هیوادارین پێداچوونەوە بكرێت و وەك ساڵی رابردوو دوو رۆژ پشوو بێت.

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان ئاماژەی بەوەشدا بڕیاربوو وەكو ساڵی رابردوو پشووەكە بەردەوام بێت بۆیە سەرسوڕمانی خۆی لەبڕیارەكە دەربڕی.

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 3043جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad