English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یۆنامی دوو رۆژ راهێنانی به‌ پۆلیسه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ كرد
2018-08-30 [01:43 AM]

ZNA - هه‌ولێر


نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق ( یۆنامی) له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، تێیدا ده‌ڵێت، ئەفسەرانی پۆلیس لە هەڵەبجە دوو رۆژ ڕاهێنانیان دەربارەی پڕەنسیپە سەرەکیەکانی مافەکانی مرۆڤی پەیوەست بە کاری پۆلیس بە سەرکەوتویی تەواوکرد کە لەلایەن نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) ڕێکخرابوو.

باسی له‌وه‌ش كرد، ڕاهێنانەکە لەژێر ناونیشانی " مافی کەسەکان لەژێر لێکۆڵینەوەدا" بوو کە بریتییە لە بەشێک لەم زنجیرە کارو چالاکیانەی کە لەلایەن نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی یۆنامیەوە ئەنجام دەدرێت وەک پاڵپشتیەک بۆ دەزگاکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە مەبەستی برەودان و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستاندا. بەشداربووانی راهێنانەکەش پێکهاتبوون لە ٤٠ بەشداربوو لە ئەفسەرانی پۆلیس لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە ٣٩ پیاو و یه‌ك ئافرەت.

لای خۆیه‌وه‌ ئێریک هوسکێس، بەرپرس لە نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ لەکردنەوەی ڕاهێنانەکەدا هیوای ئەوەی خواست کە ڕاهێنانەکە یارمەتیدەربێت بۆ بەشداربووەکان بۆ ئەوەی وەک ئامانجێک بڕواننە یاساکانی مافەکانی مرۆڤ و نەتەوە یەکگرتووەکانیش وەک هاوبەش بۆ ئەوەی بتوانن بە باشترین شێوە کارەکانی خۆیان ئەنجام بدەن.

بەپرسی بەشی پۆلیسی ناوشار لە هەلەبجە بەرزان عوسمان محه‌ممه‌د، ڕایگەیاند کە ڕاهێنانەکە دەرفەتێکی باش بوو بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەنێو کارمەندانی پۆلیس و بەرەوپێشبردنی کارامەییان و وتیشی، بۆ ئێمە زۆر گرنگە باشترین شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕاگیراوان فێر ببین و هۆشیاری خۆمان پێشبخەین سەبارەت بەو مافانەی مرۆڤ کە لەم راهێنانەدا گفتوگۆیان لەسەر کرا.

باسی له‌وه‌ش كرد، لەبەر ئەوەی پۆلیس لە پارێزگاکەی ئێمەدا تازەیە، ئێمە پێویستیمان بە پاڵپشتی و ڕاهێنان دەبێت لەلایەن یونامیەوە، هەروەها زۆر سوپاسگوزاریشین بۆ هاتنی یونامی بۆ هەڵەبجە.





ئەم هەواڵە 2086جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad