English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عامری هەر حکومەتێك بە گوشاری ئەمریکا پێکبهێندرێت لەماوەی دوو مانگدا شکستیپێدەهێنین
2018-08-30 [04:14 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند: شكست بەو حکومەتە دەهێنین کە ئەمریکا لە عێراق پێکیبهێنێت.

هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: دەستوەردانی ئەمریکا لە پێکهێنانی حکومەتی عێراق رەتدەکەنەوە، ئەوەش دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ برێت مەکگۆرک، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش لە عێراق و سووریا.

بەپێی راگەیێندراوەکە، هادی عامری رایگەیاندووە: هەر حکومەتێك بە گوشاری ئەمریکا پێکبهێندرێت وەک بەکرێگیراو مامەڵەی لەگەڵ دەکەین و لەماوەی دوو مانگدا شکستیپێدەهێنین.

هادی عامری و نووری مالیکی لە پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لە یەک بەرەدان، کە زیاتر نزیکن لە ئێران، لە بەرامبەریشدا حەیدەر عەبادی، موقتەدا سەدر، عەممار حەکیم و ئەیاد عەللاویش لەو بەرەیە نزیکن کە دەگوترێ ئەمریکا پشتیوانی دەکات بۆ ئەوەی حکومەتی نوێ پێکبهێنن.





ئەم هەواڵە 1753جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad