English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەم ولاته‌دا 12 کەس دەستدرێژی سێکسیی دەکەنە سەر کچێك
2018-08-31 [11:03 AM]

ZNA - هه‌ولێر


هێزە ئەمنییەکانی مەغریب دەستگیرکردنی 12 کەسیان بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی 17 ساڵان راگەیاندووە، 

بەگوتەی کچەکە دەڵێت بۆماوەی دوو مانگ بە گرووپ دەستدرێژی سێکسیان کردووەتە سەر، بەدەر لەوەی دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر، هاوکات لەلایەن ئەو 12 کەسە ئازاردراوە و بێڕێزی زۆری پێکراوە، هاوکات هەموو گیانیان کردووە بە تاتۆ.

دەگوترێت ئەو کەسانەی ئەو کارەیان ئەنجامداوە، 15 کەسن، ئێستا 12 کەسیان دەستبەسەرکراون و گەڕان بە دوای سێ کەسەکەی دیکەش بەردەوامە.

پۆلیس تاوەکو ئێستا هیچ وردەکارییەکی لەبارەی دەستگیرکراوان بڵاونەکردووەتەوە، تەنیا ئەوە نەبێت کە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 27 ساڵاندایە.

کچەکە لە هەڤپەیڤینێکیدا لەگەڵ یەکێک لە کەناڵەکانی مەغریب رایگەیاندووە، دوای لەلایەن ئەو کەسانەوە رفێندراوە، ئازادراوە، بە جگەرە سووتێندراوە، رێگەیان نەداوە خۆی بشوات و هەروەها زۆرجار خواردنیان پێنەداوە.

ئەم هەواڵە کاردانەوەی زۆری لە مەغریب بەدوای خۆیدا هێناوە و تووڕەیی و نیگەرانی خەڵک تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیووە، بەتایبەتیش بەرگریکاران لە مافەکانی ئافرەتان بە تووندی دژی ئەمە وەستاونەتەوە.





ئەم هەواڵە 1690جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad