English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەكێتی ئەوروپا لەبه‌ر ئه‌م هوكاره‌ هۆشداری دەداته‌ ئەمەریکا
2018-08-31 [11:29 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، ئەو هیواخوازە رێککەوتنی مانگی ٧ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بۆ رێگریکردن لەسەپاندنی باج بەسەر ئۆتۆمبێلدا سەرکەوتوو بێت. 

ژان کلۆد جەنکەر، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، ئەو هیواخوازە رێککەوتنی مانگی ٧ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بۆ رێگریکردن لەسەپاندنی باج بەسەر ئۆتۆمبێلدا سەرکەوتوو بێت، بەڵام ئەگەر ئەمەریکا لەوبارەیەوە بڕیاری خۆی بگۆڕێت، ئەوا یەکێتی ئەوروپا بەگرتنەبەری رێوشوێنی پێچەوانە وەڵامی دەداتەوە.

لە لێدوانێكدا بۆ کەناڵی زێد دی ئێفی ئەڵمانی ئەمڕۆ هەینی، جەنکەر، رایگەیاند، کە یەکێتی ئەوروپا رێگە بەهیچ کەسێك نادات سیاسەتە بازرگانییەکانی بۆ دیاریبکات.

جەنکەر وتیشی، ئەگەر واشنتن پێشێلی رێککەوتنەکە بکات و باج بەسەر ئۆتۆمبێلدا بسەپێنێت، ئەوا یەکێتی ئەوروپاش هەمان کاردەکات.

ترەمپ، پێشنیازی یەکێتی ئەوروپای بۆ لابردنی باج لەسەر ئۆتۆمبێل رەتکردەوە و رایگەیاند، سیاسەتە بازرگانییەکانی یەکێتی ئەوروپا "هێندەی سیاسەتە بازرگانییەکانی چین خراپن".





ئەم هەواڵە 5254جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad