English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران موشەكی بالیستی داوەتە هێزە شیعەكانى عێراق
2018-09-01 [05:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


اژانسی "رۆیتەرز" لەسه‌ر زاری چەند سەرچاوەیەكی ئێرانی و عێراقی و رۆژئاواییەوە بڵاویكردۆتەوە، كە ئێران موشەكی بالیستی داوەتە هێزە شیعەكانی هاوپەیمانی لە عێراق ، ئەوەش بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەگەری هەر هێرشێك كە بكرێتە سەر بەرژەوەندییەكانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەبوونی ئامڕازێك بۆ لێدانی دوژمنەكانی لەناوچەكەدا.

ئەمڕۆ هەینی سێ بەرپرسی ئێرانی و دوو سەرچاوە لەهەواڵگری عێراق و دوو سەرچاوە لەهەواڵگری وڵاتانی رۆژئاوا بە ئاژانسی "رۆیتەرز"یان راگەیاندوە، كه‌ لەماوەی چەند مانگی رابردوودا ئێران ژمارەیەك موشەكی بالیستی نزیك مەودای داوەتە هێزە شیعە هاوپەیمانەكانی له‌ عێراق.

پێنج بەرپرس بە ئاژانسەكەیان وتووە" ئێران هاوكاری ئەو گروپە چەكدارە شیعانەی هاوپەیمانی لەعێراق دەكات بۆ پەرەپێدانی تواناكانیان لەدروستكردنی موشەك.

یەكێك لەبەرپرسەكان وتویەتی" لۆژیك ئەوەیە كە ئێران دەكرێت پلانێكی بەدیلی هەبێت ئەگەر هێرشی كرایە سەر.

وتوشیەتی" ژمارەی موشەكەكان كە داویەتی بە گروپە چەكدارە شیعەكان زۆر نییە، تەنیا دەیان موشەكن، بەڵام دەكرێت زیادیان بكات ئەگەر پێویست بكات.

رۆیتەرز ئاماژەی بەوە داوە كە حكومەت و سوپای عێراق ئامادە نەبوون لەوبارەیەوە هیچ لێدوانێك بده‌ن.





ئەم هەواڵە 5380جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad