English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشێلكارییه‌كانی حەشدی شەعبی له‌ كه‌ركوك گەیەندرایە یۆنامی
2018-09-01 [05:22 AM]

ZNA- هه‌ولێر


شاندێكی لیستی برایه‌تی له‌ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، بۆ گه‌یاندنى كۆی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ى كه‌ ئێستە له‌ كه‌ركووك روودەدەن، بەتایبەتیش پێشێلكارییەكانی میلیشیاكانی حەشد، سه‌ردانی نووسینگه‌ى (یۆنامی)یان كرد له‌ كه‌ركووك.


له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌رى ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك له‌ لیستی برایه‌تی  رایگه‌یاند "سه‌ردانی نووسینگه‌ى نێرده‌ى سكرتێری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق ناسراو به‌(یۆنامی)مان كرد له‌ كه‌ركووك و كۆی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ى مافی مرۆڤمان له‌ شاره‌كه‌ خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها باسمان له‌ پێشێلكاری و كرده‌وه‌ نایاساییه‌كان كرد كه‌ ئێستە له‌ كه‌ركووك ده‌گوزه‌رێ".


گوتیشی "هەروەها باسمان له‌ بێ ده‌نگبوونی رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش كرد له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و پاره‌ و بودجه‌یه‌ی كه‌ ئێستە دێت بۆ كه‌ركووك و به‌شێوه‌ى نایه‌كسان دابه‌ش ده‌كرێت".


عەسكەری هەروەها ڕایگه‌یاند "تاوتوێی ڕفاندن و كوشتنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نیمان له‌ كه‌ركووك كرد و باسیشمان له‌وه‌ كرد كه‌ خه‌ڵكانێك هه‌ن له‌ كه‌ركووك دەستدرێژی دەكەنە سەر هاووڵاتیان".


له‌ 16ى ئۆكتۆبه‌رى رابردووەوە میلیشیاكانی حه‌شدى شه‌عبی به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ گرووپێكی خیانه‌تكاری ناو یه‌كێتیی كه‌ركووكیان داگیر كرد، پاشان میلیشیاكان ده‌ستیان كرد به‌پێشێلكردنی مافه‌كانى مرۆڤ و له‌ سایه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ كوشتن و بڕین و ڕفاندن بوونه‌ته‌ دیارده‌ی رۆژانه‌ی شارەكە.

 





ئەم هەواڵە 2773جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad