English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەزگای خێرخوازی بارزانی ملیۆنێک و 200 هەزار بوتڵ ئاو دەگەیێنێتە بەسرە
2018-09-01 [05:39 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ماوەی چەند مانگێکە شاری بەسرە رووبەڕووی چەندین کێشەی خزمەتگوزاری بووەتەوە، یەکێک لەو کێشانەش نەبوونی ئاوی شیرین و خاوێنە لە ماڵەکان، کە بەو هۆیەشەوە تاوکو ئێستا سەدان کەس تووشی نەخۆشی و سکچوون بوون.

 وەک هاوکارییەک بۆ دانیشتووانی کەمدەرامەتی ئەو شارە، دەزگای خێرخوازی بارزانی ملیۆنێک و 200 هەزار بوتڵی ئاوی بەسەر دانیشتووانی بەسرەدا دابەشکرد.

بەهۆی سوێری و پیسی ئاوی شەتولعەرەب زۆرینەی خەڵکی پارێزگاکە ئاوی پاک و خاوێنیان دەستناکەوێت. مەترسی بڵاوبوونەوەی کولێراش لە شارەکە دەکرێت.

 دانیشتووانی بەسرە نیگەرانن لە هەڵسوکەتی حکومەتی عێراق بەرامبەر بە شارەکەیان و ئاماژە بەوەدەکەن کە حکومەت بەهیچ شێوەیەک لە خەمی دانیشتووانی شارەکەیاندا نییە. 

ئافرەتێکی بەساڵاچوو دەڵێت "داواکاریمان ئەوەیە کە ئاومان نییە. پیاوەکانمان دانیشتوون، ژیانمان پڕ لە نەهامەتییە و چارەنووسمان بەدبەختییە. داوەشێ ئەم حکومەتەی ئێمە".

هاووڵاتییەکی دیکە دەڵێت "بەخودا رەوشمان زۆر خراپە. یەکەم بێکارین، دووەم تینویەتی ئێمەی کوشتووە. سێیەمیش هیچ کەس نییە بەبەزەیی بێت لەگەڵتدا".

موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی رایگەیاند، ئەوان دەبنە پردێک بۆ گەیاندنی هاوکاری لەنێوان خەڵکی بەسرە و هەر خێرخوازێکدا کە بیەوێت هاوکاری دانیشتووانەکەی بکات و ئەوان هەموو کارئاسانییەکی لۆجیستی بۆ دەکەن.

تاوەکو ئێستا 18 هەزار کەس لە بەسرا تووشی سکچوون، رشانەوە و نەخۆشی جۆراوجۆر بووەن. بەرپرسانی شارەکە داوادەکەن حکومەتی پارێزگاکە بە شوێنێکی نەشیاو بۆ ژیان بناسێنێت بۆ ئەوەی هاوکاری نێودەوڵەتی بکرێن.





ئەم هەواڵە 1753جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad