English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بومەلەرزەیەک ئەم ناوچانەی هەژاند
2018-09-01 [05:54 AM]

ZNA-هەولێر


 شەوی رابردوو بوومەلەرزەیەكی بەهێز چەند جارێک کەبە گوڕی4.8 بە پێوەری رێختەر  پارێزگای كرماشانی هەژاند.

ئاژانسی تەنسیمی ئێران بڵاویکردەوە، بومەلەرزەکە لە کاتژمێر 12:05 خولەكی درەنگانی شەوی ڕابردوو لە شارەكانی سەلاسی باوەجانی و جوانڕۆ و سەرپێڵ و ڕوانسەری لە پارێزگای كرماشان لە رۆژهەڵاتی كوردستان روویداوە.

هەروەها ئەوەشی خراوتەرو کە بومەلەرزەکە بەگوڕی 4.8 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر و لە قوڵایی 10 كیلۆمەتر لە ژێر زەوییەوە پارێزگای كرماشانی هەژاندووە.

 

هەروەها بومەلەرزەكەی شەوی رابردووی کرماشان لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانیش هەستی پێكراوە.

 

هەفتەی رابردووش بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.3 پلە بەپێوەری رێكختەر پارێزگای كرماشانی هەژاند و بەهۆیەوە سێ كەس گیانیان لەدەستداو زیاتر لە 300 كەسی دیكەش برینداربوون.





ئەم هەواڵە 5113جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad