ZNA-هەولێر
بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە بوومەلەرزە قەزای سەلاسی باوەجانیی سەر بە کرماشان هەژاندووە. سادق خودادی، قایمقامی قەزای سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای کرماشان، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی (میهر) گوتی: "کاتژمێر 1:35 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 2018.9.1 بە کاتی ئێران بوومەلەرزەیەک بە گوژمی 4.9 بە پلەی ڕێختەر، شاری (تازئاوا)ی سەر بە سەلاسی باوەجانیی هەژاندووە، بەڵام هیچ زایانێکی گیانیی بەدواوە نەبووە و هەتا ئێستاش خەسارە مادییەکانی نەخەمڵێندراوە". بەپێی هەمان سەرچاوە هێز و گوژمی ئەو بوومەلەرزەیە لە ئاستێکدا بووە کە لە شارەکانی دیکەی کرماشانیش هەستی پێکراوە. لە باشووری کوردستانیش لە شاری خانەقین و ناوچەکانی گەرمیانیش هەستی پێکراوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad