ZNA- هه‌ولێر ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل رایگه‌یاند: "ئێران چالاكییه سه‌ربازییه‌كان و بوونی خۆی له سووریا كه‌مكردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و فشاره "نێوده‌وڵه‌تیانه‌وه بووه كه ته‌لئه‌بيب هه‌وڵی بۆداوه".
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل به رۆژنامه‌ی " Yedioth Ahronoth"ـی گوتووه: "پێموایه ئه‌و پاشه‌كشه سه‌ربازییه‌ی ئێران له سووریا، به‌هۆی ئه‌و فشاره نێودهوڵهتیانهوهیه كه رووبه‌ڕووی تاران بووه‌نه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی ئیسرائیل بووه كه رۆژانه كاری بۆ رێگریكردن له چالاكییه‌كانی ئێران له‌و وڵاته كردووه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئیسرائیل سه‌دان ئامانجی له‌ناو سووریا پێكاوه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له گواستنه‌وه‌ی چه‌كی پێشكه‌وتوو بگرێت بۆ حزبوڵلای لوبنان، هاوشانی ئه‌وه‌ش هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی دیپلۆماسی بۆ فشارخستنه سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و رووسیا ده‌ستپێكرد تا ئێران بخرێته ده‌ره‌وه‌ی سووریا".
لیبه‌رمان گوتوویه‌تی: "ئێران پلانی درووستكردنی كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی له سووریا راگرتووه، به‌ڵام هێشتا به‌ته‌واوه‌تی ده‌ستبه‌رداری بیرۆكه‌ی درووستكردنی به‌نده‌ر و فڕۆكه‌خانه نه‌بووه له سووریا و له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریاش سه‌رقاڵی درووستكردنی پێگه‌یه له به‌ره‌كانی پێشه‌وه".
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئاماژه‌ی به رۆڵی گرنگی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران كردووه‌و گوتوویه‌تی: "بووه به فشاریكی ئابووری مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ئێران، بوودجه‌ی هێزه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه به دوو ملیار دۆلار دهخهمڵێنراو ناردنی پاره بۆ سووریا و حزبوڵلا ئێستا كه‌مبووه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "قۆناخی دووه‌می سزاكانی سه‌ر ئێران له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری داهاتوو جێبه‌جێ بكرێت، چالاكییه‌كانی ئێران له سووریا كه‌متریش ده‌بنه‌وه و هێزه‌كانی حزبوڵڵا كه ئێران پاڵپشتیان ده‌كه‌ن، ناتوانن به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا بمێننه‌وه".
ئەم هەواڵە 5947جار خوێندراوەتەوە |