English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەردۆغان: گرێبه‌ستى كڕینى S-400 ته‌واو بووه‌
2018-09-01 [07:35 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سەرۆك کۆماری تورکیا رایگه‌یاند، گرێبه‌ستى كڕینى سیستەمی بەرگریی S-400 له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ ته‌واو بووه‌و لە ئایندەیەکی نزیکدا سیسته‌مه‌کە ده‌گاته‌ ده‌ستیان، به‌ ناراسته‌وخۆش ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، كه‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت ئه‌نقه‌ره‌ ناچار به‌ په‌یوه‌ندى  تاكلایه‌نه‌ بكات.

رەجەب تەیب ئەردۆغان،  وتى"تورکیا پێویستی بە سیستەمی بەرگریی S-400هەیە، گرێبەستی ئەوەش تەواوبووە، ئینشائەڵڵا لە ئایندەیەکی نزیکدا دەگاتە دەستمان، هاوشێوەی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا، توركیا پێویستی به‌ بونیاتنانی هه‌ماهه‌نگییه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ش".

ئه‌ردۆغان وتى"به‌ هیچ لۆژیکێک ناكرێت كه‌ به‌ به‌هانه‌ی دۆسیه‌یه‌كی یاسایی له‌ ئیزمیر، توركیا به‌م جۆره‌ رووبه‌ڕووی هه‌وڵی رووخێنه‌ر له‌ڕووی سه‌ربازی و ئابوورییه‌وه‌ ببێته‌وه‌".

سه‌رۆك كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو"ئه‌وانه‌ی كه‌ ئێمه‌ ناچار بە په‌یوه‌ندیی تاكلایه‌نه‌ ده‌كه‌ن، باش ده‌زانین له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌ نهێنی و ئاشكرا خه‌ریكی چ جۆره‌ چالاكییه‌كن".





ئەم هەواڵە 5107جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad