English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میحوەری وەتەنی لەگەل لایەنە نارازییەكان كۆدەبێتەوە
2018-09-01 [08:46 AM]

​ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ شاندێكی میحوەری وەتەنی سەردانی سلێمانی بكات و لەگەڵ ھەر چوار لایەنە ناڕازییەكەی ھەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.

بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێکی میحوەری وەتەنی بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر، لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ و هاوپەیمانی کۆببێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی داھاتووی عێراق بکەن".

ئەم سەردانە لەکاتێکدایە بڕیارە رۆژی دووشەممە خولی چوارەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامبدات و لایەنەکانیش هەوڵەکانیان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی چڕکردووەتەوە.

پێشتر چەندین شاندی لایەنە عێراقییەكان بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پێكھێنانی حكوومەتی داھاتووی عێراق سەردانی ھەرێمی كوردستانیان كرد و لەگەڵ سەرۆك بارزانی و مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی تاوتوێی پرۆسەی سیاسی و پێكھێنانی حكوومەتی نوێی عێراقیان كرد.

 





ئەم هەواڵە 1816جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad