English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای پاسدارانی ئێران له‌سه‌ر سنوری پاكستان تووشی شه‌ڕ بوو
2018-09-01 [11:20 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ سه‌ر سنووری پاكستان گرووپێكی چه‌كداری رووبه‌رووی سوپای پاسدارانی ئێران بوونه‌وه‌ له‌ ئاكامدا چوار چه‌كداری گرووپه‌كه‌ كوژران و سه‌ربازێکی پاسداران بریندار بوو.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا فه‌رمانده‌یی قودسی سەر بە سوپای پاسداران رایگه‌یاند، دوێنێ له‌ سه‌ر سنووری پاكستان له‌ قه‌زای سه‌ره‌وانی سه‌ر به‌ پارێزگای سیستان و به‌لوچستان پێكدادان له‌ نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران و گرووپێكی چه‌كداری نه‌ناسراو روویداوه‌.

وتیشی، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌دا چوار چه‌كداری گرووپه‌كه‌ كوژران و یه‌ك سه‌ربازیش بریندار بووه‌.‌

رێكخراوی "جه‌یشول عادل" به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ راگه‌یاند.

جه‌یشول عادل كه‌ ئێران به‌ "رێكخراوی تیرۆریستی" له‌ قه‌ڵه‌می داوه‌، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات له‌ پێناو داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی گه‌لی به‌لوچی سوننه‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌ خه‌باتی چه‌كداری.

له‌ ٢٥ی حوزه‌یرانی رابردوو له‌ شاری میرجاوه‌ سەر بە هه‌مان پارێزگا له‌ ئاكامی پێكدادانێكدا سێ پاسه‌وانی سنوور کوژران و لە بەرامبەردا سێ هێرشبه‌ریش كوژران.





ئەم هەواڵە 5092جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad