English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نوێنەری تایبەتی نوێ بۆ عیراق دادەمەزرێنێت
2018-09-01 [11:30 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت وەک نوێنەری تایبەتی خۆی بۆ عیراق و سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) دادەمەزرێنێت.

نوێنەری تایبەتی ئێستا یان کوبیش، لە پۆسته‌كه‌ی وەک نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی و سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) تاکو کۆتایی ئەم ساڵ بەردەوام دەبێت.

ئەمەی خوارەوە ڕاگەیاندراوی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانە:

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان خاتو جینین هێنیس-پلاسخارتی هۆڵەندی وەک نوێنەری تایبەتی خۆی لە عیراق و سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق دامەزراند

بەڕێز ئەنتۆنیۆ گوترێش، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە خاتو جینین ‌هێنیس-پلاسخارتی هۆڵەندی وەک نوێنەری تایبەتی خۆی لە عیراق و سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) دامەزراندووە. ئەو خاتونە جێگرەوەی بەڕێز یان کوبیشی سلۆڤاکییە کە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سوپاسی خزمەتەکەی دەکات.

خاتو هێنیس-پلاسخارت ئەزموونی زیاتر لە ٢٠ ساڵی لە بواری سیاسی و دیپلۆماسیدا هەیە و پێشتریش لە چەندان پۆستی باڵای حکومی و پەرلەمانیدا خزمەتی هەبووە. لە ماوەی نێوان ٢٠١٢ تا ٢٠١٧ وەزیری بەرگری هۆڵەندا بووە، کە یەکەم ئافرەت بووە لەو پۆستە دابمەزرێت. وەک وەزیرێک، بەڕێزیان بەرپرسی دەستەی ئەرکانی ناوەندی و فەرماندەیی پاڵپشتی و ڕێکخستنی کاروباری بەرگری و فەرماندەی هەر چوار هێزە چەکدارەکانی شانشینی هۆڵەندا بووە، وەک: سوپا و هێزی دەریایی و هێزی ئاسمانی و ‌ پۆلیسی سەربازی و سنوور. لەم ڕۆڵەدا، بەڕێزیان سەرپەرشتی بەشداری هۆڵەندای کردووە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا لە وڵاتی مالی و ئەفغانستان و عیراق، هەروەها لە نزیکەوە هەماهەنگی کردووە لەگەڵ یەکێتی ئەوڕوپا و ڕێکخراوی ڕێککەوتنی باکوری ئەتلەنتی و هاوبەشانی نەتەوە یەکگرتووەکان

 خاتو هێنیس-پلاسخارت بەهەمان شێوە وەک ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی هۆڵەندا لە ماوەی نێوان ساڵانی ٢٠١٠ تا ٢٠١٢ خزمەتی کردووە و هەروەها لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٤ تا ٢٠١٠ ئەندامی پەرلەمانی ئەوڕوپا بووە. بەڕێزیان لە کۆمسیۆنی ئەوڕوپا لە شاری برۆکسل و شاری ریگای پایتەختی لاتڤیا و بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شاری ئەمستردام کاریکردووە.





ئەم هەواڵە 2152جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad