English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دارایی راگەیندراوێک بڵاو دەکاتەوە 
2018-09-01 [12:20 PM]

ZNA – ھەولێر 


لەڕاگەیاندراوێکدا کەوێنەیەکى بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس  نێردراوە ، وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەێنێت: ھەوڵی جددی دەدەین  لەپێناو ئەوەی باڵەخانەی نوێی نەخۆشخانەی ھیوا زوو تەواوبکرێت .

ئەمڕۆ شەممە ١/٩/٢٠١٨، رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم لە شاری سلێمانی سەردانی نەخۆشخانەی ھیوای کرد و لەگەڵ دکتۆر سەباح ھەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و دکتۆر دۆستی نەجات، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوا کۆبوەوە.
لە نەخۆشخانەی ھیوا وەزیری دارایی و ئابووری تەواوی بەشەکانی چاندنی مۆخ، تاقیگە، پزیشکان و کارمەندانی بەسەر کردەوە، پاشان سەردانی بەشی منداڵانی کرد و چەند پێداویستییەکی بۆ دابینکردن و چەند نەخۆشێکی بەسەر کردەوە.
دواتر کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری نەخۆشخانە و چەند کارمەندێک ئەنجامدا و باس لە دروستکردنی نەخۆشخانەی ھیوای گەورە و دانانی چەند گرێبەستێک کرا کە لە دەرەوە راھێنانی تایبەتیان بینوە، ھەروەھا باس لە پێداویستی دەرمان و دانانی ھەندێک تایبەتمەندی بۆ نەخۆشخانەی ھیوا، وەزیری دارایی و ئابووری بەڵێندا کە ئەم داواکاریانە بخاتە بەردەم سەرۆک وەزیران بۆ جێەجێکردن و ھەندێکی بۆ چارەسەرکردن.
پاشان وەزیری دارایی و سەردانی پاررێزگاری سلێمانی کرد و لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ دکتۆر ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگار سلێمانی کۆبوەوە و تاکید لە باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی پاکردنەوە و کێشەکانی ئاو و کارەبا و تەندروستی و ھەماھەنگی ھەردولا خرایە بەر باس.
وەزیری دارایی و ئابووری تاکیدی کردەوە کە دەبێت حکومەتی خۆجێیەکان ھەماھەنگی تەواویان لەگەڵ وەزارەتەکان و ئەنجومەنی وەزیران ھەبێت و بەتایبەتیش لەبەر تایبەتمەندی سلێمانی و جەخت لە حکومەتداریکرایەوە بێ جیاوازی کردن لە نێوان ھاونیشتیمانیان.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 18256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad