English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خەڵاتی شێڕی زێڕین بە ڤانیسا ردیگریف بەخشرا
2018-09-01 [12:09 PM]

ZNA – هەولێر


خەڵاتی شێڕی زێڕینی خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤینسیا بە خانمە ئەکتەری سینەمایی، ڤانیسا ردیگریف بەخشرا.

 

خەڵاتەکە رێزگرتنە لە تەمەنێک چالاکی لە بواری سینەمادا، بەو ئەکتەرە سینەماییە.

 

"First Man" فیلمی دەستپێکی فێستیڤاڵەکەیە و باس لە ژیانی کەشتیوانی ئاسمانی ئەفسانەیی، نیل ئارمسترۆنگ دەکات کە بەوە ناسراوە، یەکەم کەس بووە چووبێتە سەر مانگ لە ساڵی ١٩٦٩.

 

فیلمەکە لە دەرهێنانی دامین شازیلە و لە سیناریۆی جۆش سنگەرە و لە هەریەک لە ریان گۆسلینگ، کلیر فۆی و پابلۆ شرایبەر رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.

 

ئەم دووەم فیلمی ئەو دەرهێنەرەیە کە لە دەستپێکی فێستیڤاڵی ڤینسیا نمایشدەکرێت و پێشتر بە فیلمی "La  La Land" بوو.





ئەم هەواڵە 1570جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad