English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کێ لە پاراستنی یاریگاکان بەرپرسیارە؟؟
2018-09-01 [01:20 AM]

ZNA – ھەولێر 


 
 لەساڵانی رابردوو لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانی کوردستان ژمارەیەکی زۆری یاریگای بچووک کراوە دروست کران، کە بەڕۆژوو شەو دەرگایان واڵایەو لە پێشوازی یاریزانان و وەرزش دۆستان دان،

لێرەدا ناچمە سەر باس کردنی[سوودو زیانەکانی ]ئەو یاریگایانە لە ڕووی دروست کردن و پێگەیاندنی یاریزانی بەھرەمەندو ئاست بەرز چونکە ئەم پرسە بەدواداچوونیێکی زۆری دەوێ ، بۆیە تەنھا ئەوەندە دەڵێم ھەر یەکێکمان ئەگەر ڕۆژێک و بۆ ماوەی کاتژمێرێک لە یەکێک لە یاریگاکان یاری بکەین یان ئەگەر تەنھا سەیرمان کردبێ بۆمان دەردەکەوێ کە بەداخەوە یاریگاکان وێران بوونە [ چیمەنەکەی بەجۆرێک خراپ بووە کەڵکی یاری کردنی تیادا نەماوە، بلاجکتۆرو ڕووناکیەکان سووتاون و زۆر بەکەمی دەگۆڕدرێن ، یان دەرگاو پەرژینەکەی ببینی ھەمووی تێک چووە. 
ئەوە جگە لە ژووری خۆ گۆرین و خزمەتگواری کە ھەر بەجارێک فەرامۆش کراوە ]،ڕاستە لایەنی پاکو خاوێنی ناو یاریگاو بەجێ نەھێشتنی پاشماوەی یاریکردن لە ئەستۆی یاریزانان و وەرزشوانانە، [ھیوادارم پابەندی پارێزگاری ژینگە بن ]بەڵام ئایا پاراستنی یاریگاکان لە ئەستۆی کێ یە ؟؟لە کاتێکدا ڕۆژانە ئەو یاریگایانە بە کرێ دەدرێن و مانگانە داھاتێکی باشیان ھەیە،ھیوادارم ھەموو لایەکمان لە ئاستی بەرپرسیارێتی دابین و ئاگامان لەو دەسکەوتە بێ کە بۆتە تاکە ھیوای لاوان و یاریزانان و وەرزشوانان.

کەمال یوسف
 





ئەم هەواڵە 6643جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad