English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فوئاد مه‌عسوم له‌گه‌ڵ برێت ماكگۆرك كۆبووه‌وه‌
2018-09-01 [02:45 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕ‌ۆ شه‌ممه‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق فوئاد مه‌عسوم له‌ به‌غداد له‌گه‌ڵ برێت ماكگۆرك نێراوی تایبه‌تیی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كۆبووه‌وه‌ كه‌ دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ عێراق ئاماده‌بوو.

له‌ دیداره‌كه‌دا رێوشوێنه‌كانی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی هاریكاریی نێوان هه‌ردو گه‌ل و وڵاتی دۆست و گۆڕ‌انكارییه‌ سیاسیی و ئه‌منییه‌كان له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ خرایه‌ روو.

فوئاد مه‌عسوم به‌رده‌وامبونی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ پێشكه‌شكردنی پشتیوانیی بۆ عێراق له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا به‌رز نرخانج.

بۆ كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌ واده‌ی ده‌ستوریی فه‌رمی راگه‌یه‌نراوی خۆیدا، سه‌رۆكی كۆمار پابه‌ندبونی به‌ بانگهێشتكردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ربڕ‌ی، ئاماژه‌یشیكرد بۆ گرنگیی یه‌كخستنی هه‌وڵی عێراقییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی داهاتوی عێراق بیپه‌رژێته‌ سه‌ر به‌ ئاكام گه‌یاندنی هه‌مو ویست و خواسته‌كانی گه‌لی عێراق له‌ ئۆقره‌یی و پێشكه‌وتن و ده‌سته‌به‌ر كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان.

برێت ماكگۆرك، رێزگرتنی وڵاته‌كه‌ی دوپاتكرده‌وه‌ بۆ ئیراده‌ی گه‌لی عێراق پشتیوانیی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانیشی نوێكرده‌وه‌ بۆ ئاسایشی عێراق و به‌رده‌وام بوون له‌ پێشكه‌شكردنی كۆمه‌كه‌ پێویسته‌كان بۆ عێراقییه‌كان له‌ هه‌مو بواره‌كاندا له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ستراتیژیی نێوان هه‌ردو وڵاتدا.

رۆژی دووشەممە 3-9-2018 وادەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراقە و بەپێی دەستوور پێویستە لەو دانیشتنەدا سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکانی هەڵببژێردرێن و سەرۆککۆمار گەورەترین کوتلە بۆ پێکهێنانی حکومەت رابسپێرێت.





ئەم هەواڵە 9667جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad