English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌ی كرانه‌ سه‌ر كوردستان، نه‌یانتوانی پێكه‌وه‌ژیانی كوردستان تێكبده‌ن
2018-09-01 [03:56 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌یادی 30 ساڵه‌ی ئه‌نفالی ده‌ڤه‌ری بادینان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند: هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌ی كرانه‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، نه‌یانتوانی پێكه‌وه‌ژیانی كوردستان تێكبده‌ن.

لە سەرەتا رێوڕەسمەكەدا فەرهاد ئەترووشی پارێزگاری دهۆك رایگەیاند: كە رژێمی بەعس ستەمێكی زۆری لە گەلی كوردستان بە گشتی و خەڵكی بادینان بە تایبەتی كردووە و تا ئێستا تەنیا سێ گۆڕی بە كۆمەڵی قوربانیانی ئەنفالی بادینان دۆزراونەتەوە، ئەوانیش رووفاتی ئەنفالكراوانی گوندی كورێمێ كە 36 كەس بوون و گوندی مێگەتی كە حەوت كەس بوون و ئەمرۆیش روفاتی 13 كەسی تر بە خاك دەسپێرین.

دواتر نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ وتارێكدا به‌بۆنه‌ی یادی 30یه‌مین ساڵرۆژی ئه‌نفالكردنی بادینان به‌رێوه‌چوو رایگه‌یاند: ئه‌نفالی بادینان 620 گوندی گرتوه‌ته‌وه‌ و له‌ 70 شوێن چه‌كی كیمیایی به‌كارهاتووه‌ و به‌ هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌ی كرانه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، نه‌یانتوانی پێكه‌وه‌ژیانی كوردستان تێكبده‌ن، دەمانەوێت لەسەر خاکی خۆمان بە ئاشتی پێکەوە بژین، دەشبێت حکومەتی عیراق ئەرکی خۆی بەرامبەر کەسوکاری ئەنفالکراوان جێبەجێ بکات.

دواتر تاجه‌ گوڵینه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قونسوڵ و نوێنه‌رانی وڵاتانی جیهان  له‌سه‌ر رووفاتی ئه‌نفالكراوان دانرا.

 





ئەم هەواڵە 3715جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad