English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مڕۆ شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له‌به‌غدا كۆده‌بنه‌وه‌
2018-09-02 [05:19 AM]

ZNA – هه‌ولێر


شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی ئه‌مڕۆ له‌به‌غدا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌ن و هاوپه‌یمانێتیه‌كان ده‌كه‌ن و داواكارییه‌كانی كورد تاوتوێ ده‌كه‌ن .

ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی بۆ تاوتوێكردنی دواین هه‌وڵه‌ سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و گه‌وره‌ترین كوتله‌ گه‌یشتنه‌ به‌غدا و لە سەرەتای دیدارەكانیشیان لەگەڵ فواد مەعسووم، سەرۆك كۆماری عێراق كۆبوونەوە، بڕیاریشە ئەمرۆ چەند كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدەن لەگەڵ لایەن و ھاوپەیمانێتییەكان و داواكارییەكانی كورد تاوتوێ بكەن.

ئەوە لە كاتێكدایە هه‌وڵی لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی، به‌مه‌به‌ستی راگه‌یاندنی حكوومه‌تی نوێی عێراقی چڕبوونه‌ته‌وه‌، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا كێبڕكێیه‌كی گه‌وره‌ له‌نێوان هاوپه‌یمانی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری و نوری مالیكی له‌گه‌ڵ سائیرون و نه‌سر به‌ سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در و حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری كورد بۆ راگه‌یاندنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ هه‌یه‌.

 





ئەم هەواڵە 2683جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad