English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێکی پارتی سەردانی کۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی دەکات
2018-09-02 [05:31 AM]

ZNA- هه‌ولێر


شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ لە ھەولێر سەردانی کۆمەڵی ئیسلامی و ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری دەکات و لە کۆبوونەوەکاندا قسە لەسەر ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکرێت.

عەلی حوسێن، بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند: "ئەمڕۆ یەکشەممە ٢-٩-٢٠١٨ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەکاژێر ١٠:٣٠ خولەک سەردانی کۆمەڵی ئیسلامی دەکات و لەگەڵ عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کۆدەبێتەوە".

ھەروەھا بەگوتەی بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان "لەکاژێر ١١:٣٠ خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، شاندەکەی پارتی لەگەڵ بەرھەم ساڵح، سەرۆکی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری کۆدەبێتەوە و لەکۆبوونەوەکەدا پرسی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، تاوتوێ دەکرێت".

دوای پەسندکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، پارتی و یەکێتی سەردانیان بۆ لای لایەنە عێراقی و کوردستانییەکان دەستپێکردووە، لەناوخۆی کوردستان تاوەکو ئێستا یەکێتی سەردانی گۆڕان، ھاوپەیمانی، یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامی کردووە، پارتیش بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی رۆژی ٢٩-٨-٢٠١٨ سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کرد و لەگەڵ ئەمینداری گشتی ئەو حیزبە کۆبووەوە.

سەرچاوە: رووداو





ئەم هەواڵە 2338جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad