ZNA- ههولێر ئەمڕۆ دوو جێگر و راوێژکارێکی مەحموود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆك کۆماری پێشووی ئێران دادگایی دەکرێن.
ئاژانسی ئیرنا رایگەیاند، هەریەك لە ئیسفەندیار رەحیم مەشاریی و حەمید رەزا بەقایی کە جێگری ئەحمەدی نەژاد بوون و عەلی جەوانفکر، راوێژکاری ئەحمەدی نەژاد لە کابینەکانی نۆیەم و دەیەم، ئەمڕۆ لە دادگای شۆڕش و فەرمانبەرانی حکوومەت لە شاری تاران دادگایی دەکرێن.
حەمید رەزا بەقایی، پێشتر بە تۆمەتی گەندەڵی سزای 13 ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە. دوو کەسەکەی دیکە بە هۆی ئەوەی لەبەردەم باڵیۆزخانەی بریتانیا ئاگریان لە بڕیاری سزادانی بەقایی بەردابوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بڕیارە لە دادگای شۆرشدا دادگایی بکرێن.
ئەم هەواڵە 5152جار خوێندراوەتەوە |