English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مامۆستایه‌ك به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی ده‌كوژێت
2018-09-02 [05:42 AM]

ZNA- هه‌ولێر


لە پارێزگای زیقار مامۆستایەک دوای ئەوەی ھاوسەرەکەی خۆی دەکوژێت، بۆ شاردنەوەی تاوانەکەی ھەڵدەستێت بە سووتانی تەرمەکەی.

بە پێی راگەیەنراوێکی پۆلیسی زیقار تیمێکی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان توانیویانە ئەو تاوانە گەورەیە ئاشکرا بکەن کە پیاوێک پیشەکەی مامۆستایەو ھەڵساوە بەکوشتنی ھاوسەرەکەی و بۆ شاردنەوەی تاوانەکەش، تەرمەکەی سووتاندووە، ھاوکاتیش ویستویەتی وا پیشان بدات کە ھاوسەرەکەی بەدەستی خۆی، خۆی سووتاندووە.

پۆلیسی زیقار دەشڵێت: لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە پێشتر ئەم دوو ھاوسەرە کێشەیان ھەبووە، کێشەکەش لەکاتێکدا بووە کە مامۆستاکە ویستویەتی ئەو بڕە پارەیەی دەست بکەوێ کە ھاوسەرەکەی لە فرۆشتنی وەرەسەی خانەوادەکەی دەستی کەوتبوو.

 


سەرچاوە/ ئاژانسی فورات نیوز





ئەم هەواڵە 6781جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad