English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەم شارەی کوردستان 21 تۆمەتبار دەستگیر دەکرێن
2018-09-02 [05:50 AM]

ZNA-هەولێر


لە ڕاگەیاندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، ڕایگەیاند، کە 21 کەس بە تۆمەتی دزیی جۆراوجۆر دەستگیر کراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2/9/2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا باس لەوە کراوە، کە ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەیتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان، 21 تۆمەتباریان دەستگیر کرد، کە دزیی جۆراوجۆریان کردبوو، سەرجەمیشیان دانیشتووی دەرەوەی سنووری پارێزگای سلێمانین.

پۆلیسی سلێمانی زانیاری لەبارەی تۆمەتبارەکان و جۆری دزییەکان بڵاو کردووەتەوە، کە بریتین لە:

- ھێزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان حەوت ژنیان دەستگیر کرد، کە چواریان لەسەر سواڵکردن دەستگیر کراون و سیانەکەی دیکەشیان، لەسەر بڕینی جانتای ئافرەتان، سەرجەمیشیان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەکانی 446 و 390 لە یاسای سزادانی عێراقی، بەندن.

- ھێزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان 14 تۆمەتباری دیکەیان دەستگیر کردووە،  کە دزیی جۆراوجۆریان لەناو بازاڕەکانی شاری سلێمانی کردبوو، تۆمەتباران بە فەرمانی دادوەر و بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی، بەندن.





ئەم هەواڵە 3370جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad