English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆمسیۆنى هه‌رێم تیروپشك بۆ ناوى کارمەندانی سه‌رسندوق دەکات
2018-09-02 [05:51 AM]

ZNA- هه‌ولێر


به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێم رایگەیاند، ئه‌و لیژنه‌یه‌ى كه‌ سه‌رپه‌رشتى دامه‌زراندنى کارمەندان ده‌كات بۆ سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان، ئه‌مڕۆ یەکشەممە تیروپشكى ئه‌لكترۆنى بۆ ناوه‌كان ئه‌نجام ده‌دات.

شۆڕش حه‌سه‌ن رایگه‌یاند، نزیكه‌ى 170هه‌زار كه‌س فۆرمیان پێشكه‌ش به‌ كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنى هه‌رێم كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى  رۆژى ده‌نگدان وه‌ك فه‌رمانبه‌ر له‌سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان ده‌ستبه‌كاربن.

ئه‌وه‌شى خسته‌روو، وه‌كو كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن بۆ رۆژى ده‌نگدان پێویستیان به‌ 42 هه‌زار كه‌س ده‌بێت، ئه‌و لیژنه‌یه‌ى كه‌ سه‌رپه‌رشتى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان بۆ ڕۆژى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، تیروپشكى ئه‌لیكترۆنى بۆ ناوه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان وتیشى، "پرۆسه‌كه‌  به‌ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و ده‌زگاكانى راگه‌یاندن به‌رێوه‌ده‌چێت". 

بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان 30 مانگی (ئەیلول/9)ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانى هه‌رێمیش سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆسەكە لەوادەی خۆیدا.





ئەم هەواڵە 3262جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad