English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا نوێنه‌ری تایبه‌تی تره‌مپ ٣ جار سه‌ردانی هه‌ولێری كردووه‌
2018-09-02 [06:03 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، لە ماوەی دوو ھەفتەی رابردوودا، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژ بە داعش، برێت مەکگۆرگ سێ جار سەردانی ھەرێمی کوردستانی کردووە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپیۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە کە نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە عێراق کاری باش ئەنجام دەدات بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق.

لە تویتەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپیۆ دا ھاتووە: ئێستا لەگەڵ برێت مەکگۆرک بەتەلەفۆنەوە قسەم کرد. مەکگۆرک بە ناوی من و سەرۆکی ئەمریکا کاری باش لە بەغدا ئەنجام دەدات بۆ پێکھێنانی حکوومەتێکی نیشتمانیی بەھێز کە لە ئێستا پێویستە بۆ  شکستپێھێنانی داعش.

لە ماوەی دوو ھەفتەی رابردوودا، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژ بە داعش، برێت مەکگۆرگ سێجار سەردانی ھەرێمی کوردستانی کردووە.





ئەم هەواڵە 3559جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad