English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باشترین جێگرەوەی نانی بەیانی
2018-09-02 [10:02 AM]

هەولێر _ ZNA



خواردنی بادەم باشترین جێگرەوەیە بۆ ئەوانەی نانی بەیانی ناخۆن.

پرۆفیسۆر رودی ئۆرتیز لە زانکۆی کالیفۆرنیا، دەڵێت: "یەکەمجارە توێژینەوە لەسەر فێرخوازان بەوجۆرە دەکرێت، توێژنەوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە، خواردنی بادەم جێگرەوەیەکی زۆر باشە بۆ ئەوانەی نانی بەیانی ناخۆن".

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیل، توێژینەوەکە ئەوەی دەرخستووە، بادەم بە چەوری بەسوود، پرۆتین، ڤیتامین ئی و مەگنیسیۆم دەوڵەمەندە، ئەمەش وادەکات ئەو خۆراکە بەسوود بێت بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن و رێژەی کۆڵسترۆل. هەروەها سوودیشی هەیە بۆ کەمکردنەوەی برسێتی و دابەزاندنی کێش.

توێژینەوەکە گروپێک لە فێرخوازانی جیاکردۆتەوە بۆ ماوەی هەشت هەفتە لە بری نانی بەیانی بڕی 56 گرام بادەمی داونەتێ، ئەمەش دەریخستووە، ئەو بڕە بادەمە، رۆژانە 320 کالۆری بەو فێرخوازانە بەخشیوە.

هەروەها پشکنینی خوێن و شەکرە بۆ ئەو بەشداربوانە کراوە  و دەرکەوتووە، رێژەی شەکر و فشاری خوێنی ئەو بەشداربوانە تەندروستربووە لەوانەی بادەمیان وەک نانی بەیانی نەخواردووە.





ئەم هەواڵە 9172جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad