English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەڵبژاردن و‮ ‬جەنگی‮ ‬ساردی‮ ‬دەستووری
2018-09-02 [06:04 AM]

نووسینی: د. ناسر هه‌ركی


پرسی‮ ‬هەڵبژاردن لە دوای‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ئازادی‮ ‬عێراق‮ (‬2003‮) ‬هێندەی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ڕاهێنانی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬بووە هێندە هەڵگری‮ ‬ماناو دەلالەتی‮ ‬جەوهەری‮ ‬پیادەكردنی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬نەبووە،‮ ‬چونكە ناكرێت دیموكراسی‮ ‬لە هەناوی‮ ‬كۆمەڵگەیەك بە واتا سروشتیەكەی‮ ‬خۆی‮ ‬پیادە بكرێت كە تا سەر ئێسقان لەسەر جەبەرووت و كێلگەیەكی‮ ‬وشكی‮ ‬سیاسی‮ ‬دوور لە دیموكراسی‮ ‬بینا بكرێت و خەڵكەكەش بڵێ بەڵێ و دەسەڵاتدارانیش بڵێن‮ ‬یاسا و دەستوور سەروەرمانە‮.‬
ئەگەر وابایە كە دیموكراسی‮ ‬پێویستی‮ ‬بە زەمینەسازی‮ ‬كۆمەڵگە نەبووایە لە‮ ‬ڕووی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتییەوە ئەوا لە‮ ‬ڕاستیدا نە داعش پەیدا دەبوو نە سوننەش‮ ‬یاخی‮ ‬دەبوون و لەوانەیە كوردیش لە هەناوی‮ ‬دیموكراسیدا ریفراندۆمی‮ ‬نەكردبایە‮. ‬
جەنگی‮ ‬عێراق بە درێژایی‮ ‬مێژوو جەنگی‮ ‬عەقلیەت و دواكەوتوویی‮ ‬كولتووری‮ ‬سیاسی‮ ‬بووە،‮ ‬نەك تەنها لە عێراق بەڵكو لە تەواوی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬ئەو جەنگە تاوەكو ئێستا بەردەوامە،‮ ‬بەڵام بۆ عێراق و پێكهاتەكانی‮ ‬جیاوازی‮ ‬زیاتری‮ ‬هەیە،‮ ‬چونكە ژینگەی‮ ‬عێراق بەو هەموو پێكهاتانەوە بە مەزهەب و ئاین و نەتەوەكانیەوە جگە لە سیستەمی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و پێكەوە ژیان هیچ ماناو تەفسیرێكی‮ ‬تر وەرناگرێت‮. ‬سەیری‮ ‬شانشینی‮ ‬بەریتانیا بكەن بەو هەموو‮ ‬یەكسانی‮ ‬و دیموكراسیەتەوە كە هەیانە هێشتان ئێرلەندییەكان دەیانەوێت جیاببنەوە،‮ ‬ئەی‮ ‬بۆ وڵاتێكی‮ ‬وەكو عێراق دەبێت چ ماناو شوناسێكی‮ ‬هەبێت كاتێك نەتەوەیەك بە هەستی‮ ‬زۆرینە و كەمینە‮ ‬یان بە هێزی‮ ‬سەربازی‮ ‬بیەوێت میللەتێك بە زۆر بكات هاوماڵ و حاڵی‮ ‬خۆی‮. ‬
دوای16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر لە عێراق جۆرێك لە خیتابی‮ ‬سیاسی‮ ‬زاڵ بووە بەسەر گوتارە سیاسییەكان بە تایبەتی‮ ‬گوتاری‮ ‬سەرۆك وەزیران كە بەردەوام دەستوور بووەتە بنێشتە خۆشەی‮ ‬وتارە‮ ‬غرورییەكانیان،‮ ‬ئێمە دەپرسین ئەگەر لە وڵاتێك هەموو مرۆڤەكان لە ماف و ئازادیدا‮ ‬یەكسان بن چ پێویست دەكات بۆ كپكردنی‮ ‬دەنگی‮ ‬ئازادیان بە تانك بەرەوڕوویان بێت،‮ ‬لە عێراقدا جگە لە قەیرانی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬قەیرانی‮ ‬عەقڵیەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬و كارەكتەرەكانی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬هەیە،‮ ‬تاو ئەو عەقلیەتە بەو شێوە بەردەوام بێت و بیربكاتەوە پەرێزی‮ ‬حكومڕانی‮ ‬لە عێراقدا هەر بەو شێووە دەبێت‮. ‬
ئەمڕۆ لە ژینگەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دەسەڵاتداری‮ ‬عێراقدا كۆمەڵێك لە كارەكتەری‮ ‬سیاسی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬یاری‮ ‬بە عێراق دەكەن مەبەستمان لەو‮ ‬یاریە سیاسییە ئابوورییە كە هەر‮ ‬یەكە لەو كارەكتەرە نێودەوڵەتیانە بەرژەوەندییەكان دابەش دەكەن،‮ ‬نەیاران لە عێراقدا لە زۆر شتی‮ ‬سیاسیدا ناكۆكن بەڵام لە بەشە ئابووری‮ ‬و سەرمایەكەیدا لەسەر‮ ‬یەك مێز ناكۆكمان كۆ دەكاتەوە،‮ ‬ئەمەریكا و ئێران ئێستا كاركتەری‮ ‬سەرەكین لە عێراقدا،‮ ‬ئێران لە شەراكەتی‮ ‬مرۆیی‮ ‬و كاریگەری‮ ‬مەزهەبی‮ ‬و ئابووریدا‮ ‬یەكەمە لە كاریگەریەكانی‮ ‬بەڵام ئەمەریكا لەسەر ئاستی‮ ‬ستراكتۆری‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بێ‮ ‬ڕكابەرە،‮ ‬بەڵام هەردووكیان لەسەر قازانجی‮ ‬هاوبەشیان بێدەنكن لەگەڵ‮ ‬یەكتری،‮ ‬لە نێو ئەو گێژاوە سیاسیە مەزهبی‮ ‬و ئاینیەدا كورد و سوننە دەبێت كارەكتەری‮ ‬داهاتووی‮ ‬گەمەی‮ ‬سیاسی‮ ‬عێراق بن،‮ ‬بۆ سوننە هێشتان كاتیان بەدەستەوە ماوە،‮ ‬بەڵام ئەوانیش پێویستیان بەكاركتەری‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬جددی‮ ‬هەیە بۆ نمونە وڵاتانی‮ ‬سوننەی‮ ‬هاوسێی‮ ‬عێراق كە بە كاراییەوە‮ ‬ڕەگ لە عێراق لە رێگەی‮ ‬سوننەكانەوە بە كوردیشەوە داكوتن‮. ‬
پێم وایە بۆ داهاتووی‮ ‬سیستەمی‮ ‬سیاسی‮ ‬عێراق جەنگی‮ ‬دەستووری‮ ‬و سیاسی‮ ‬جگە لە هەوڵی‮ ‬گێڕانەوەی‮ ‬مافە زەوتكراوەكانی‮ ‬تری‮ ‬كورد كاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬كورد دەبێت چ ئەوانەی‮ ‬لە پەرلەمانن و چ ئەوانەی‮ ‬كە لە بنیاتنانەوەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬نوێ‮ ‬ڕۆڵیان دەبێت،‮ ‬چونكە وەكو پێشتر ئاماژەمان پێكرد كێشەی‮ ‬عەقڵیەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬و باوەڕبوون بە كولتووری‮ ‬فرە سیاسی‮ ‬و ئەژمارنەكردنی‮ ‬زۆرینەو كەمینە عێراق هەنگاوی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هاووڵاتی‮ ‬پلەیەك بەرەو پێشەوە دەبات‮. ‬
دوای‮ ‬داگیركردنەوەی‮ ‬ناوچە كوردستانیەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێم هەمان عەقڵیەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬سەردەمی‮ ‬دكتاتۆریەت نەشونومای‮ ‬دەكرد ئەگەر بەرگری‮ ‬نەبووایە نیازیان وابوو ئەو نەوەی‮ ‬كە ژیانی‮ ‬ئازادی‮ ‬و سەربەستی‮ ‬بینیوە دووبارە بیخەنەوە ژێردەستی‮ ‬خۆیان كە بێگومان كارەساتبار دەبوو،‮ ‬ئەو عەقڵیەتە پێویستی‮ ‬بە داڕشتنەوەی‮ ‬دووبارە بناغەی‮ ‬لێكتێگەیشتنی‮ ‬سیستەمی‮ ‬حكومڕانی‮ ‬هەیە چونكە ناكرێت ئێمەی‮ ‬كوردستانیان بە ناو لەژێر سایەی‮ ‬حكوومەتێكی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬بین،‮ ‬بەڵام دانووستان لەسەر نانی‮ ‬هاوڵاتیان بكرێت،‮ ‬ئەمە چ عەقلیەتێكە لە دەوڵەتێكی‮ ‬فرە مەزهەب و نەتەوە دوای‮ ‬دەستوور گرێبەستی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬هێشتان بیر لە سزادانی‮ ‬میللەت بكرێتەوە‮. ‬
دوای‮ ‬غروری‮ ‬عێراق بە هۆی‮ ‬دەست بەسەرداگرتنی‮ ‬كەركووك و ناوچەكانی‮ ‬تر پرسی‮ ‬دەستوور و بنەماكانی‮ ‬پرسی‮ ‬سەرمێزی‮ ‬گفتوگۆ و حیواری‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬داهاتوو دەبن،‮ ‬جەنگی‮ ‬ساردی‮ ‬داهاتوو پێم وایە ئەو جەنگە دەبێت كە كوردستانیان و نوێنەرانیان لە بەغدا ئەنجامی‮ ‬بدەن،‮ ‬دەستوور بە هەموو پاكێجەكانیەوە بە ماددەی‮ ‬140‮ ‬و بەندەكانی‮ ‬تریەوە،‮ ‬ئەو بانگەشەی‮ ‬كە سەرۆك وەزیرانی‮ ‬عێراق بانگەشەی‮ ‬بۆ دەكات دەبێت ببێتە چەكی‮ ‬دەستی‮ ‬كورد و داكۆكی‮ ‬لێ بكات،‮ ‬چونكە پێشتریش وتمان ئەگەر دەستوور وەكو خۆی‮ ‬جێبەجێ بكرابا ئەو هەموو كێشە‮ ‬ڕووی‮ ‬نەدەدا‮. ‬پێویستە كوردستانیان بە هەموو حزبەكانیەوە ئەو داهاتووە لەبەرچاو بگرن كە حكوومەتی‮ ‬داهاتووی‮ ‬عێراق‮ ‬ڕەنگە وەكو جاران پشت بە كورد نەبەستن و بۆ پێكهێنانی‮ ‬ڕوو لە كوردستان بكەن گرنگ خۆ ئامادەكردنی‮ ‬كوردستانیان و پارتە سیاسییەكانە بۆ ئەوەی‮ ‬بە‮ ‬یەكدەنگی‮ ‬ڕوو لە بەغدا بكەن،‮ ‬پارسەنگی‮ ‬هێز لە بەهێزی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬كورد دایە چ وەكو رێژە چ وەكو كەسایەتی‮ ‬دەبێت لە ئاستی‮ ‬ئەو كێشمە سیاسیەدا بن كە كێشەی‮ ‬دەستوور و جێبەجێكردنی‮ ‬كە عێراق بانگەشەی‮ ‬بیكەنە پرسی‮ ‬هەستیاری‮ ‬تەقینەوەی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە عێراقدا هەروەكو چۆن لە ریفراندۆمدا تەقییەوە و تاوكو ئێستا بەردەوامە،‮ ‬
پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان كە وەك پارتێكی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كوردستانی‮ ‬پرسی‮ ‬هەرە سەرەكی‮ ‬و ناكۆكیەكانی‮ ‬لە عێراقدا لەسەر جێبەجێنەكردنی‮ ‬دەستوور بووە بۆیە نوێنەرەكانی‮ ‬لە بەغدا لە هەموویان زیاتر لەژێر فشاردا بوون،‮ ‬بۆیە ئێستا ئەو فشارە هەر بەردەوامە و سورن لەسەر ئەو باوەڕەیان كە دەبێت عێراق ئەو دەستوورە بە هەموو بەندەكانیەوە جێبەجێ بكات كە خۆی‮ ‬بانگەشەی‮ ‬بۆ دەكات بۆیە ئەو جەنگە ساردەی‮ ‬كە داهاتوو‮ ‬ڕوو لە نوێنەرانی‮ ‬كورد دەكات لە بەغدا پێم وایە دەبێت گەرمترین مژاری‮ ‬گەرمی‮ ‬جەنگی‮ ‬ساردی‮ ‬نێو هۆڵی‮ ‬پەرلەمان و جومگەكانی‮ ‬تری‮ ‬عێراق داهاتووی‮ ‬دوای‮ ‬هەڵبژاردن بن‮.





ئەم هەواڵە 2314جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad