English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یوڤێنتوس سێیەم یاریشی بە زەحمەت بردەوە
2018-09-02 [06:07 AM]

ZNA-هه‌ولێر


یانەی یوڤێنتوس سەرکەوتنێکی زەحمەتی بەسەر یانەی پارمادا بەدەستھێنا و بۆ سێیەم یاری لەسەریەک کریستیانۆ رۆناڵدۆ نەیتوانی گۆڵتۆماربکات.

لە گەڕی سێیەمی خولی ئیتاڵیادا یوڤێنتوس بووە میوانی پارما و یارییەکەی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێبردەوە.

دوای تێپەڕینی تەنیا دوو خولەک ماریۆ مانزۆکیچ گۆڵێکی بۆ یوڤی تۆمارکرد، دواتر لە خولەکی ٣٣دا کواسی جێرڤینیۆ ئەنجامەکەی بۆ پارما راستکردەوە و ئەم گێمە بەم ئەنجامە کۆتاییھات.

لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی ٥٢دا بلەیز ماتویدی گۆڵی دووەمی بۆ خانمە پیرەکە تۆمارکرد و تاوەکو کۆتایی یارییەکەیان بەم ئەنجامە کۆتاییپێھێنا و یوڤێنتوس سێیەم یاری بە زەحمەت لە خولی ئیتالیادا بردەوە و کریستیانۆ رۆناڵدۆش سێ یارییە ھیچ گۆڵێکی تۆمارنەکردووە.





ئەم هەواڵە 10180جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad