English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌تانەوێت زیاتر تێكی بدەن؟
2018-09-02 [06:23 AM]

ئومێد وەڵاتی


زۆرجار كە ئێمە دەمان گووت دەستێك ھەیە بۆ تێكدانی بارودۆخی ھەرێمی كوردستان ڕۆشنبیرەكانیدد ئەوبەر بەبێ یەك و دوو دەیان گووت ئەمە كاری ھەمیشەیی ئێوەیە و تەنھا بۆ مەبەستی حزبی ئەو جورە قسانە بڵاو دەكەنەوە، كە بەداخەوە زۆربەی جار ئەو دەستە دیار بووە و كاری خوی كردووە بویە ئەمجارەش وەك جارەكانی پێشوو دەڵێم دەستێك ھەیە بۆ تێكدانی زیاتری بارودۆخی ھەرێمی كوردستان ئەم قسەیە بۆئەوە نیە ترسێك لای خەلكی كوردستان پەیدا ببێت، بەڵكو بۆ ئەوەیە كە خەلكی كوردستان ئەمجارە بتوانێت ئەو دەستە ببرێت و بۆ ھەتا ھەتایی ھیچ دەستێك توانای ئەوەی نەبێت ڕۆژێك لەڕۆژان بیر لە شێواندن و تێكدانی ئارامی خەلكی كوردستان بكاتەوە.

وتەکەی سەركردەكەی یەكێتی كە بێمنەتانە دەڵێت با پارتی لەسنوری خۆی ھەڵبژاردن ئەنجامبدات، ئەگەر بە وردی ئەم جورە قسانە خوێندنەوەی بۆ بكرێت ڕوون دەبێتەوە كە دەستێك ھەیە بۆ زیاتر تێكدانی بارودۆخی ھەرێم و ئەو دەستە دەیەوێت ھەرێم بگەرێنێتەوە خالی سفر ئەویش بۆ دوو مەبەست: یەكەمیان لەناوبردنی قەوارەی ھەرێم وە دووەمیان بۆ دووبارە دابەشكردنەوەی ھەرێم بە سەر دوو ئیدارەدا كە ھێشتان ئەو دابەشكاریەی پێشوو وەك پێویست نەتوانراوە نەھێلرێت.

فەرید ئەسەسەرد یەكێكە لەو سەركردانەی كە ھەمیشە قسەی ناخێری لەدەم دێتە دەرەوە، بەڵام خوی ئەم جورە قسە ناخێرانە بیركردنەوەی زۆربەی سەركردەكانی حزبی سوشیال دیموكراتەكەیەتی، ئەوان دەر نابرن و ئەسەسەرد بە بە نوێنەرایەتی ئەوان بە ڕاشكاوی قسەكانی دەردەبرێت،زۆربەی جار قسەكانی ھیچ لەبابەتەكان ناگوڕن، بەڵام بەرای من ئەم قسەیەی ئێستای ئەسەسەرد پێویستە لەسەری ڕابوەستن.

باشە ئێوە لە دەنگی میلەت دەترسن و ڕێز لەدەنگی میلەتەكەی خۆتان ناگرن؟ یان ترسێك ھەیە لای ئێوە كە ئەو قەبارەیەی ئێوە لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەتان بوو لەم هەڵبژاردنە پێچەوانە ببێتەوە؟ چون ھەق بەخوتان دەدەن وەك سیاسیەك لەسەر شاشەكان عەرزی عەزەڵاتەكانی خۆتان بكەن؟ دەی ئەسەسەردەكان ئەوە پارتی بێمنەتە و باوەری بەخوی و خەلكی خوی ھەیە بوویە دەڵێت با ھەلبژاردن ئەنجام بدرێت.

كە ئێوە ناتوانن ڕكابەرایەتی پارتی بكەن، چون دەتوانن ئیدارەیەكی باشتر لەپارتی بەڕێوەببەن لەتەنیشت ئیدارەكەی پارتی ؟ یەكەمجار ئەركە لەسەر خەلكی كوردستان ئەوجا حزب و لایەنەكانی دیكە دەرفەت بە ئەسەسەردەكان نەدەن كە ھەر كاتێك چیان ویستوو چیان پێ خوش بوو بەدڵی خۆیان یاری بە بارودۆخی ھەرێمی كوردستان بكەن، چونكە ناكرێت ھەركاتێك كە ھەرێمی كوردستان نزیك بویەوە لە بەدەستھێنانی دەستكەوتی زیاتر بۆ ھەرێم گرۆپێك یان لایەنێك ئەو دەستكەوتە مەترسی بۆ سەر پاشەڕۆژی خوی بزانێت و بەیەك ڕۆژ لەناوی ببات. ئەگەر شتی باش بۆ خەلكی كوردستانتان پێ نیە خەریكی تێكدانی كارە باشەكانی كەس و گرۆپ و لایەنی بەرامبەریش نەبن.

ئەوەی ھەمانە و نیمانە وەك خەلكی كوردستان ئەم پارچە خاكەی پێی دەڵێن ھەرێمی كوردستانە وەك ماڵێك بۆ ھەموو خەلكی كوردستان لێھاتووە لە ھەرچوارپارچەكەی كوردستان كەچی تازە بەتازە وا خەریكن ئەم ھەرێمەش تێك دەدەن و كەسیش پێیان ناڵێت تا ئێرە بەسە .

ھەموو ھەولێك درا بۆ لاوازكردنی ھەرێمی كوردستان تاكو تەسلیم بەنەیارەكانیان بكەن، كەچی خوشبەختانە حكومەتی ھەرێمی كوردستان زاڵ بوو بە سەر دەرەنجامەکانی هەوڵە وێرانکەرەکانیان، پێش ئەوەی وەك جاران پیلانێک ھەبێت بۆ لاوازكردن یان تێكدانی بارودۆخی ھەرێم ئەركە بەھەر نرخێك بێت ڕێ لەو ھەوڵ و پیلانانە بگیرێت بگیرێت.





ئەم هەواڵە 1888جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad