English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خه‌زوورێك زاواكه‌ی خۆی كوشت
2018-09-02 [06:57 AM]

ZNA-هەولێر


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئێوارەی رۆژی شەممە 2018/9/1، لە هەولێر بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە خەزورێك، زاواكەی خۆی كوشت.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر، ئێوارەی رۆژی شەممە له‌ رووداوێكی كوشتن‌ ئاگادار کراونەته‌وە لە چوارڕیانی کشتووکاڵی شاری هه‌ولێر و دوای گەیشتنی تیمه‌كانییان دەرکەوت، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، زاوا و خه‌زوورێك ده‌بێته‌ شه‌ڕیان و له‌ ئاكامیشدا خه‌زووره‌كه‌ زاواكه‌ی خۆی ده‌كوژێت.

هەر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، هه‌ر به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌ کەسێکیش زامدار بووە کە لەو کاتەدا لەگەڵ کوژراوەکە بووە.

پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و کەسێکیش دەستگیر کراوە، تا ئێستاش لێکۆڵینەوە بەردەوامە و لەماوەی داهاتوو وردەکاری زیاتر بڵاو دەکەنەوە.





ئەم هەواڵە 4687جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad