English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ ده‌ریاچه‌ی دووكان و ده‌ربه‌ندی ڕانیه‌ له‌ جیاتی ڕاوه‌ ماسی بازرگانی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كرێت
2018-09-02 [07:20 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ماوەیەکە بە تایبەت لە دوای قەیرانی ئابووری ئێران و دابەزینی نرخی تومەنی ئێرانی، بازرگانی کردن بە ماددەی ھۆشبەر ڕووی لە زیادبوون کردووە.

بەڵام بە شێوەیەکی جیاوازتر لە پێشتر ئێستا بازرگانییەکە لە ڕێگای قاچاغی وشکانییەوە گوازراوەتەوە بۆ شێوازی ئاویی و بازرگانان لە ڕێگەی دەریاچەی دووکانەوە ماددەکانیان ساغ دەکەنەوە ،کە ئەمەش ھەم تێچووی کەمترە وە ھەم مەترسی کەمترە.

بۆ ئەم مەبەستەش دەزگای سەتەلایتی کوردستان چەند شایەتحاڵێکی دواند کە باس لە بەرفراوانی ئەو بازرگانییە دەکەن لە ڕێگەی دەریاچەکەوە.

 (ر، ح، خ) کە پیشەی ماسیگرەو و بە شێوەیەکی بەردەوام ڕاوەماسی دەکات لە و دەریاچەیە بە دەزگای سەتەلایتی کوردستانی ڕاگەیاند: ماوەیەکە بازرگانەکان فێر بوون کە بە بەلەم  ماددەکانیان بگوازنەوە و من لێرە دەیانبینم و دەشزانم کێن و چین، گوتیشی شەو ھەیە ١٠ بەلەم زیاتر دەگەنە دەربەندی ڕانییە و لەوێشەوە بەرەو خرەجوێی و تا نزیک ئاوی خاس دەڕۆن و لە وێشەوە چەند کیلۆمەترێک دەمێنێت تا ماددەکان ڕەوانەی ئەو دیو بکەن.

گوتیشی: بازرگانە ئێرانییەکان لە کەناری ئاوەکە دەوەستن و چاوەڕێی بازرگانە کوردەکان دەکەن بۆ گۆڕینەوەی ماددەکان بە پارەو پێدانی ماددەی تر بە بازرگانە کوردەکان.

ھاوڵاتییەکی تر کە بە ھەمان شێوە ماسیگرە بە ناوی (ت،م،ر) ڕایگەیاند: دەستێکی باڵا لە پشت ئەو بازرگانی کردنەوەیە ،چونکە دەزگا ئەمنییەکان ئاگاداری ئەوەن و زۆربەی شەوەکان دەیانبینین کە خۆیان ڕێ بە کارەکە دەدەن و کار ئاسانیشیان بۆ دەکەن.

سەرچاوەیەک لە ئاسایشی ڕاپەڕین کە لەبەر پلەو پێگەکەی نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت بە دەزگای سەتەلایتی کوردستانی ڕاگەیاند: دەزگا ئەمنییەکانی پۆلیس و ئاسایش زۆر بەوردی ئاگاداری ئەو بازرگانی کردنەن و دەشزانن کە لە جیاتی ڕاوەماسی لە دەریاچەی دووکان و دەربەندی ڕانییە ئێستا ڕاوی ھۆشبەر دەکرێت .

KTV





ئەم هەواڵە 6013جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad