English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ سه‌ره‌تای شه‌ڕ له‌ دژی داعشه‌وه‌ 1061 هاوڵاتیی سڤیل له‌ عێڕاق و سووریا كوژراون
2018-09-02 [07:23 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لە دژی داعش  بەلایەنی کەمەوە ١٠٦١ ھاوڵاتیی سڤیل لە عێڕاق و سووریا بەدەستی ھێزەکانی ھاوپەیمانان بە رێبەرایەتیی ئەمریکا کوژراون.

لە راپۆرتێکدا کە ئەرکانی فەرماندەیی " ھێزە ھاوپەیمانەکانی ئەرک ھاوبەش " لە مانگی ئۆگست بڵاویکردووەتەوە، نووسراوە: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لەبەردەستەمانە بەلایەنی کەم ١٠٦١ ھاوڵاتیی سڤیلی عێڕاق و سووریا لەکاتی ھێرشی ھێزەکانی ھاوپەیمانان کوژراون.

بەڵام لە بەرامبەردا گروپەکانی پاراستنی مافی مرۆڤ دەڵێن ژمارەی کوژراوانی سڤیل لە ھێرشەکانی ھاوپەیماناندا زۆر زیاترە لەم ژمارەیە. لەناویشیاندا دامەزراوەی ناحکومیی " ھێرشە ئاسمانییەکان " کە بنکەکەی لە شاری لەندەنە و ئەرکەکەی چاودێریی سەربازییە لەو ناوچانەی جەنگیان تێدایە، رایگەیاندووە لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە تا ئێستا زیاتر لە ٦٥٠٠ ھاوڵاتیی سڤیل لە عێراق و سووریا بە ھەڵە کەوتوونەتە بەر ھێرشی ھاوپەیمانان بە رێبەرایەتیی ئەمریکا.

ھەڵبەتە ئەم راپۆرتە رەخنەی دیکەشی لێگیراوە و بێنجامین ڤاڵسبی کە توێژەرەوەی بەشی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتییە دەڵێت: سەردانی ناوچە جەنگ لێدراوەکان و ھەروەھا گفتوگۆ لەگەڵ بەجێماوانی ئەم ھێرشانە و شایەتحاڵان لە فاکتەرەکانی سەرەکیی ھەر لێکۆڵینەوەیەکە و بەبێ ئەم فاکتەرانە راپۆرتی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتیی ھیچ بەھایەکی نییە.

سەرچاوە / یۆرۆ نیوز





ئەم هەواڵە 3268جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad