English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تایبەتمەندییە گرنگەکانی پیاز
2018-09-02 [11:51 AM]

هەولێر _ ZNA



ئاوی پیاز چەندین تایبەتمەندی ھەیە کەوادەکات پێویست بێت بەردەوام لەنێو چێشتخانەی ماڵدا ھەبێت.

لەوانەش: ئاوی پیاز ھەرس باشتر دەکات بەھۆی بونی ریشاڵی ئینۆلین کەبەکتریای بەسوودی ریخۆڵە سودی لێ دەبینێت. 

پیاز پێکھاتەی کیمیایی کیریستینی تێدایە کەدژێکی سروشتییە بۆ ھەستیاریی، ئەمەش لەش بەئاسانی دەیمژێت. 

ئاوی پیاز زۆر بەسوودە بۆ دژی نەخۆشیەکانی پەتا و گرفتی کۆئەندامی ھەناسەدان، رێگرە لەدروستبونی بەڵغەم و کۆبونەوەی لەرارەوەکانی ھەناسەدا.

پیاز زۆر باشە بۆ پاراستنی ئێسک و بەھێزبونی، بەسوودە بۆ قژ چونکە کبریتی تێدایە کەھاندەری گەشەی قژە، پیاز شەکر لەخوێندا دادەبەزێنێت چونکە کرۆم و دوانۆکبریتیدی برۆبیل ئەلیلی تێدایە.

پیاز ئەگەر بەشێوەیەکی رێک و پێک بخورێت بەسودە بۆ دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ لەخوێندا بەھۆی بونی کبریت و کرۆم و ڤیتامین بی، دڵ دەپارێزێت و رێگرە لەگەشەی خانە شێرپەنجەییەکان و مرۆڤ دەپارێزێت لەمەترسی وەرەمی سورێنچک و گورچیلە و مەمک و پرۆستات و قوڕگ. 

پیاز رێگرە لەو ھەوکردنەی لەرێی دەمەوە دروست دەبێ بەھۆی تایبەتمەندییەکانی کەدژە بەکتریایە.





ئەم هەواڵە 6079جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad