ZNA-ههولێر
رۆژی یەکشەممە ٢/٩/٢٠١٨، رێکەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستی لە ھەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) دەقی فەرمانی دامەزراندنی ٢٨٠ کەسی بڵاو کردووەتەوە.
ئەو ٢٨٠ کەسە بە ناونیشانی جیاجیا (پزیشک، ئیداری، تەکنیکی و خزمەتگوزاری) بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگای ھەڵەبجە دامەزرێندراون.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رۆژی ٢/٩/٢٠١٨ (ئەمڕۆ) فەرمانی دامەزراندنی ئەو کەسانەی دەرکردووە.

ئەم هەواڵە 2845جار خوێندراوەتەوە |