English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره‌ ده‌ستی پێكرده‌وه‌
2018-09-02 [08:12 AM]

ZNA- هه‌ولێر


خۆپیشاندان لە پارێزگای بەسرە دەستی پێ کردەوە و خۆپیشاندەران بەرەو کێڵگەیەکی نەوت و دەروازەیەکی سنووری چوون.

 

رۆژی یەکشەممە 2/9/2018، سەدان هاووڵاتیی بەسرە چوونە بەردەم دەروازەی سەرەکیی کێڵگەی نەوتیی بنعەمەر لە بەسرە.

 

خۆپیشاندەران ناڕەزایی توندی خۆیان دژی وەڵامنەدانەوەی حکوومەت بۆ داخوازییەکانیان دەربڕی و رایانگەیاندووە، بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان بۆ وەرگرتنەوەی مافەکانیان.

 

دواتر خۆپیشاندەران لەسەر داوای لێژنەی هەماهەنگییەکانی خۆپیشاندان بەرەو دەروازەی شەلامچە لەنێوان عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆیشتن و هەواڵی داخستنی مەرزە سنوورییەکەش لە میدیا عێراقییەکان بڵاو بووەتەوە.

 

بەهۆی نەبوونی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان بەتایبەت ئاوی خواردنەوە و کارنەکردنی حکوومەتی عێراق بۆ دابینکردنی ئاو بۆ خەڵکی بەسرە، پێشتر دەزگای خێرخوازیی بارزانی یەک ملیۆن و 300 هەزار لیتر ئاوی خواردنەوەی بە بارهەڵگر بۆ خەڵکی بەسرە نارد و لەڕێی فڕۆکەخانەشەوە هاوکاریی و پێویستییە سەرەکییەکانی ژیان، بۆ ئەو خەڵکە دەنێرێت.

 

لە ناوەڕاستی مانگی 7ـی 2018ـەوە، هاووڵاتییانی بەسرە و دواتریش شارەکانی دیکەی باشووری عێراق دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەکانی ئاوی شیرین و کارەبا و بێکاریی گەنجان، خۆپیشاندان دەکەن.

 

بەهۆی بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەن هێز و میلیشیا عێراقییەکانیشەوە، زیاتر لە 750 خۆپیشاندەر کوژراون و بریندار بوون، جگە لە دەستگیرکرانی سەدانی دیکە.

 

بەسرە کەوتووەتە باشووری عێراق، بە یەکێک لە شارە هەرە دەوڵەمەندەکانی جیهان لە رووی سامانی سروشتییەوە دادەنرێت و شادەماری ئابووریی عێراقە، بەڵام حکوومەتی ئەو وڵاتە تەنانەت ئاوی خواردنەوەشی بۆ ئەو خەڵکە دابین نەکردووە.





ئەم هەواڵە 5284جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad