English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌: ئێمە دەستوور نادەین بەو تاڵانكارییەی كه‌ له‌توركیا هه‌یه‌
2018-09-02 [08:14 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ ره‌خنه‌ له‌ پلانی ئابووری ئه‌ردۆغان ده‌گرێت و دەڵێت ئەوان خەریكن له‌سەر سفره‌ی گه‌له‌وه‌ پاره‌ ده‌دزن.

سه‌زای ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌ رۆژی ئاشتی جیهانی دا رایگەیاند: "ئەوەی له‌ توركیا ھەیە شه‌ڕی ئابووری نییه‌، ته‌نیا تاڵانكارییە"‌.

گوتیشی: تەنھا گەل باجی ئەو تاڵانكارییە دەدات و "ئێمە دەستوور نادەین بەو تاڵانكارییە و دەڵێین نا. دەوڵەت ھەموو پێداویستییەكانی ژیان گران دەكات، ئەو ھەوڵەی دەوڵەت قبووڵ ناكەین و دژی ئەو دۆخە دەنگی ھەڵدەبڕین".

ئەو گوتانە ھاوسەرۆكی ھەدەپە لە كاتێكدایە، بەھۆی گرژیی لە پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرە و واشنتن، بەھای لیرە زیاتر دابەزی و باری ئابووری توركیا بە دۆخێكی خراپدا تێدەپەڕێت.

 





ئەم هەواڵە 1489جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad