English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپیشانده‌رانی بەسرە رێگه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی سنووریی نێوان عێراق - ئێران داده‌خه‌ن
2018-09-02 [08:42 AM]

ZNA-هەولێر


پۆلیسی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی ئەیلوول، نزیکەی ١٥٠كه‌س لە دەروازەی سەرەکی کێڵگەی "نه‌هر بن عومەر" لە پارێزگای بەسرە لە باشووری عێراق به‌ مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین گردبوونه‌وه‌، ئەمەش هاوكاته‌ لەگەڵ بەرزبوونەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکان لەشارەکانی باشووری عێراق، بەهۆی خراپی خزمەتگوزاری گشتی و گەندەڵی.

بەپێی ئاژانسی "رۆیتەرز" بەرپرسان لەو کێڵگەیە، کە کۆمپانیای نەوتی بەسرەی عێراقی سەرپەرشتی دەکات رایانگەیاند، پرۆسەکانی بەرهەمهێنان لەو کێڵگەیە بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.

بەرپرسانی كه‌رتی نەوت له‌و پارێزگایه‌ رایانگەیاند، بەرهەمی کێلگەی "نه‌هر بن عومەر“ رۆژانە ٤٤ هەزار بەرمیل نه‌وت دەبێت.

لای خۆشیه‌وه‌ په‌یامنێری "سكای نیوز عه‌ره‌بییه"‌، گوتی: "خۆپیشانده‌ران رێگه‌ی ده‌روازه‌ی "شه‌لامچه‌"یان له‌گه‌ڵ كۆماری ئێران داخست.





ئەم هەواڵە 5539جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad