English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ چه‌ند گروپێك مووشه‌كیان له‌ ئێران وه‌رگرتبێت
2018-09-02 [11:08 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن چه‌ند گروپێكی چه‌كداری عێراق مووشه‌كی بالیستیان له‌ ئێران وه‌رگرتبێت.

ئه‌حمه‌د مه‌حجوب وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ت سه‌رسوڕمانی خۆی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و راپۆرتانه‌ی باس له‌و وه‌رگرتنی مووشه‌كی بالیستی له‌لایه‌ن چه‌ند گروپێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ ئێران ده‌ربڕی، وتیشی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پابه‌ند نییه‌ وه‌ڵامی راپۆرتی رۆژنامه‌وانی بداته‌وه‌ كه‌ به‌ڵگه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌یان نییه‌، به‌ڵام رایده‌گه‌یه‌نێت سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌ ماده‌ی حه‌وتی ده‌ستور پابه‌ندن كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات نابێت خاكی عێراق بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر خاكی هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌ به‌كار بهێنرێت.

هه‌روه‌ها دوێنێ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌ركانی ئێران فه‌ریق قه‌دیر نیزامی ره‌تی كرده‌وه‌ تاران مووشه‌كی دابێته‌ هیچ گروپێكی عێراق.





ئەم هەواڵە 5923جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad